تیکتۆک 19 ملیۆن ڤیدیۆ لە وڵاتانی عەرەبی دەسڕێتەوە؛ زۆرترینیان لە عێراقە
- هەواڵ
- 10 کانوونی یەکەم

لۆگۆی کۆمپانیای تیکتۆک. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک دەڵێت، لەنێوان مانگی نیسان بۆ حوزەیرانی ئەمساڵ نزیکەی 19 ملیۆن ڤیدیۆی لە چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا سڕیووەتەوە کە پێچەوانەی ڕێنماییەکان بوون، لەو ژمارەیەش عێراق لە پلەی یەکەمدا دێت و 8.3 ملیۆن ڤیدیۆی لێ سڕاوەتەوە.
وێنە گەورەکە: تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک لە چوارچێوەی پابەندبوون بە بنەماکانی کۆمەڵگا، ساڵانە چوار ڕاپۆرتی تایبەت بە پێشێلکارییەکانی بەکارهێنەران لە سەرجەم ناوچەکانی جیهان بڵاو دەکاتەوە، پێشێلکارییەکانیش سڕینەوەی ڤیدیۆ، سڕینەوەی لایڤ و هەڵوەشاندنەوەی داهاتەکەی لەخۆدەگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تۆڕەکە دەڵێت، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا و لە وڵاتانی عەرەبی، 18 ملیۆن و 998 هەزار ڤیدیۆیان لە میسر، عێراق، لوبنان، ئیمارات و مەغریب سڕیووەتەوە، 36 ملیۆن و 700 هەزار لایڤیشیان لەسەر ئاستی جیهان ڕاگرتووە کە بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو 93% زیاتر بووە، ڕێگریشیان لە 1.3 ملیۆن میوانی لایڤ کردووە و 2.9 ملیۆن لایڤیش پێشوەخت ڕاگیراون.
سەبارەت بە عێراق لەناو وڵاتانی عەرەبیدا زۆرترین ڤیدیۆی سڕدراوەتەوە کە هەشت ملیۆن و 316 هەزار و 646 ڤیدیۆ بووە و 92.3%ـی ڤیدیۆ سەرپێچییەکانیش دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە بڵاوکردنەوەیان سڕدراونەتەوە، هەر لەو سێ مانگەدا ملیۆنێک و 391 هەزار و 264 لایڤ ڕاگیراون و بەشێکیان قازانجی لایڤەکانیان هەڵوەشێنراوەتەوە چونکە پێچەوانەی ڕێنماییەکان مامەڵەیان کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




