سەدان پێداویستیی جۆراوجۆر لە ڕێگەی ئاڤاوە گەیشتووەتە چەمچەماڵ و دەورووبەری

شەیری بکە لە:
سەدان پێداویستیی جۆراوجۆر لە ڕێگەی ئاڤاوە گەیشتووەتە چەمچەماڵ و دەورووبەری

بارکردنی پێویستی بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ و دەورووبەری

ئاڤا نیوز

تاوەکو بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە دوو کاروانی هەڵمەتی هاوکاری ئاڤا میدیا گەیێنراوەتە زیانلێکەوتووانی شاری چەمچەماڵ و دەورووبەری، ژمارەیەک بارهەڵگری دیکەش لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەگات. 

چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا میدیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ هەڵمەتێکی فراوانی میدیایی بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی زیانلێکەوتووانی قەزای چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە دەستپێکرد، لەوماوەیەدا زیاتر لە یەک ملیار دینار و 15 بارهەڵگر پێداویستیی سەرەتایی بۆ زیانلێکەوتووان کۆکراوەتەوە. 


ژمارەکان وادەڵێن: ئەو هاوکارییانەی کە لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە کۆکراوەتەوە تاوەکو ئێستا گەیێنراوەتە چەمچەماڵ و دەورووبەری بەمشێوەیە؛- 

1.493 بەتانی
85 سەلاجە
56 بۆکسی کەلوپەلی چێشتخانە
335 بۆکس جلوبەرگ
852 بۆکس خواردن
94 زۆپا
47 لێفە
109 سەرین
41 ڕاخەر
5 بۆکسی کەلوپەل خاوێنکردنەوە
4 تەباغی خواردن ئامادەکردن
8 غەسالە
100 فەردە ئارد
38 بۆکس پێداویستی منداڵان
10 بۆکس جل و بەرگ 
1 بۆکس گڵۆپ
37 بۆکس یاری منداڵان
27 جانتای خوێندن
207 سەرفەڕش

زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ ژمارەیەک بەرهەڵگری دیکەی کەلوپەلی جیاواز دەگاتە زیانلێکەتووان و سەدان خێزانی دیکە لێی سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ