وەستایەک لە تەکیە: بەبێ بەرامبەر بەفرگر و ساردکەرەوەی ماڵە زیانلێکەوتووەکان چاک دەکەمەوە
- هەواڵ
- 14 کانوونی یەکەم

ژوان قەرەداغی، پێشکەشکاری ئاڤا و وەستا فەرهاد، وەستایەکی خۆبەخش
ئاڤا نیوز
پێشکەشکاری ئاڤا میدیا، ژوان قەرەداغی لە ناحیەی تەکیە چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەستایەکی چاککردنەوەی ئامێرە کارەباییەکان کردووە کە دەڵێت: هەر ماڵێک ئامێری سەلاجە و موجەمیدە -بەفرگر و ساردکەرەوە-ی بەهۆی لافاوەکەوە تێکچووە، بەبێ بەرامبەر بۆی چاک دەکەمەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەستا فەرهاد، لەکاتی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانیی لە تەکیە، تیمی ئاڤای ئاگادار کردووەتەوە کە ئامادەیە خۆبەخشانە خزمەتی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ، تەکیە، گۆپاڵە، باینجان و ناوچەکانی دیکە بکات، سوپاسی ئاڤا دەکات کە زۆر هاوکاریی لێقەوماوانی کردووە.
ناونیشان: وەستا فەرهاد دەڵێت، دوکانەکەم لە تەکیە، کۆڵانی بارەگای یەکگرتوو، بەرامبەر مارکێتی پێشمەرگەیە، خۆبەخشانە و بەبێ بەرامبەر خزمەتی ماڵە زیانلێکەوتووەکان دەکەم و چەند ئامێریان هەبێت بۆیان چاک دەکەمەوە لەسەر ئەرکی خۆم.
باکگراوند: پاش ئەوەی ئاڤا میدیا هەڵمەتی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی و کۆمەك بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و چواردەوری ڕاگەیاند و هەڵمەتێکی میدیایی سەرپێخست، لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان هەوڵەکان دەستیان پێکرد بۆ بەدەمەوەچوونی زیانلێکەوتووان، ئەوەش ڕۆحی پێکەوەیی گەشاندەوە و ناکۆکییەکانی پەراوێزخست، بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی خەڵکە زیان لێکەوتووەکان.
ئەمەش بزانە: ئەو وەستا خۆبەخشە دەڵێت، من حەز دەکەم هاوئاهەنگ بم لەگەڵ ئەو خەڵک و هاو خەمیان بم و هاوکاریان بم لەم کاتەدا، بەڕاستی ئاڤا کارێکی کرد تا ئێستا بە هیچ میدیایەکی دیکە نەکراوە و دەستخۆشی لە خەڵکی سلێمانی و هەولێر و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەدەمەوەبوونی خەڵکی لێقەوماو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 41 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە




