چوار بەرپرسی ئیداری سنووری چەمچەماڵ دەستیان لەکار کێشایەوە

شەیری بکە لە:
چوار بەرپرسی ئیداری سنووری چەمچەماڵ دەستیان لەکار کێشایەوە

ئاڤا نیوز

بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش، چوار بەرپرسی ئیداری سنوورەکە دەستیان لەکار کێشایەوە.

بەرپرسەکان ئەمانەن، قایمقامی چەمچەماڵ، سەرۆکی شارەوانی شۆڕش، سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ.

لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، بەپێی دەرئەنجامی لێکۆلینەوەکان لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری کارەساتێکی سرووشتییە بووە، بەڵام کەمتەرخەمیش هەبووە و ئامادەکاری باش نەکراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم لافاوە.

زانیاریی زیاتر: قوباد تاڵەبانی، دەڵێت، لێکۆلینەوە لەگەڵ بەرپرسانی خۆجێی ناوچەکە کراوە، قایمقامی چەمچەماڵ، سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ، سەرۆکی شارەوانی شۆڕش و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ هەستیان بە بەرپرسیارێتی کردووە داوای دەستلەکارکێشانەوەیان کردووە، بەڵام بەڕێوەەبەری ناحیەی شۆڕش، ئامادە نەبووە دەستلەکاربکێشێتەوە، کەچی بەپێی لێکۆلینەوەی لیژنەکە کەمتەرخەم بووە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.

ئەمەش بزانە: بەپێی دەرئەنجامی لێکۆلینەوەکە تا ئێستا هەزار و 258 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە، لە ماوەی داهاتوو خەملاندن بۆ شوێنە بازرگانییەکان دەکرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ