تەرمێک لە زێی گەورە دۆزراوەتەوە گومان دەکرێت مامۆستا ئاڤێستا بێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێکی ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، لەگەڵ وێنەیەکی مامۆستا ئاڤێستا پێش ئەوەی بکەوێتە ناو ڕووباری شانەدەر، جلوبەرگەکان زۆر نزیکن لە یەکەوە، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تەرمی ئافرەتێک لە لێواری زێی گەورە دۆزراوەتەوە گومان دەکرێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت کە بەهاری ئەمساڵ لە ڕووباری شانەدەر خنکا.
چیرۆکی سەرەکی: لە گوندی ستریای سەر بە کۆمەڵگەی شەرەفۆنا کە دەکەوێتە سنووری ئاکرێ و خوار بەنداوی بێخمە (ئەوبەری زێی گەورە لەنزیک هەریر)، نزیکەی کاتژمێر 04:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن ماسیگرێک بە ناوی عومەر ئەحمەد شێخۆ تەمەن 20 ساڵ تەرمێک دۆزراوەتەوە جلوبەرگی ژنان، فانیلەیەکی سوور و پانتۆڵ یان تەنوورەکی ڕەش و کالەیەکی ڕەشی ژێر سپی لەبەرە.
لێدوانی فەرمی: شایەتحاڵێک کە خۆی تەرمەکەی بینیوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تەرمەکە شێواوە و ناناسرێتەوە، گومان دەکرێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت، لەدووری زیاتر لە 20 کیلۆمەتر لەو شوێنەی لێی خنکاوە دۆزراوەتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: هاوار عەباس، پەیامنێری ئاڤا لە شوێنی تەرمەکە وتی، تەرمەکە لە ناوەندی زێ ماوەتەوە، لەو شوێنە زێی گەورە بووەتە دوو بەش. سێ مەتر دوور لە زێیەکە دۆزراوەتەوە، پێدەچێت ماوەیەکی درێژە تەرمەکە لە شوێنەکە بێت، لەناو دار و بەرد گیری خواردووە.
بەشێکی گۆشتی سنگ و پشتی ماوە ئەوەی تر تەنیا ئێسقانە، یەک قاچی ماوە، ملوانکەیەکی لەملدایە پێدەچێت زێڕ بێت، پانتۆڵی ڕەشی لەبەرە و قژی نەماوە، تەرمەکە لەسەر سک کەوتووە، لە شوێنی خۆیەتی تا ئێستا دەستکاری نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تەرمەکە ڕەوانەی هەولێر دەکرێت و DNAـی بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە.
لەلایەکی دیکەوە: فەخرەددین بەرزنجی، مامی مامۆستا ئاڤێستا بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەپێی ئەو جلوبەرگە بێت کە لەبەر تەرمەکەیە، ئەوا تەرمی ئاڤێستایە، چونکە ئەو ڕۆژەی کەوتە ناو ڕووباری شانەدەر، فانیلەیەکی سوور، پانتۆڵ و کالەیەکی ڕەشی لەبەر بوو.
باکگراوند: ڕۆژی 5ـی نیسانی 2025، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت دەچنە سەر ڕووباری تەنگاتوور لە مێرگەسۆری دەڤەری بارزان، براكەی لەسەر بەردێك دەخزێت و دەكەوێتە نێو ڕووبارەکە، ئاڤێستاش بۆ ڕزگارکردنی خۆی هەڵدەداتە نێو ئاوەکەوە، دواجار براكەی ڕزگاری دەبێت و ئاڤێستاش نووقم و بێسەروشوێن دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی داوای دیاریکردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات






