ژنێک کە مێردەکەی ئەنفالکراوە: کاک هەوراز فریام بکەوە ماڵ وێران بووم
- هەواڵ
- 14 کانوونی یەکەم

دایە خاوەر، پاشماوەی ئەنفالە و هەموو ماڵەکەی لافاو لەناوی بردووە.
ئاڤا نیوز
ژنێکی بەتەمەن، لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی ناحیەی شۆڕش، کە مێردەکەی ئەنفال کراوە و لە رۆژی لافاوەکەدا هەموو ماڵ و حاڵەکەی وێران بووە، داوا دەکات کەناڵی ئاڤا و هەوراز گوڵپی و خێرخوازان بە هاوارییەوە بێن و لەو ژیانە سەختە دەربازی بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دایە خاوەر، ژنێکی پاشماوەی ئەنفالە و لە لافاوەکەی 9-12-2025 هیچ شتێکی بۆ دەرنەچووە و خۆی تەندروستی باش نییە و ناتوانێت بڕوات بۆ ناو قەرەباڵغییەکان و هاوکارییەکان وەرگرێت، وتی: بڕوانە ماڵەکەم، ئەوەی خاوەر هەیەتی لێرە ئەیبینی فڕێدراوە یان ئاو بردوویەتی.
هەروەها وتی: ژنێکی لێقەوماوم، پێشتریش خەڵک پارەی بۆ کۆکردوومەتەوە کە نەشتەرگەریی ئەژنۆکانم کردووە و نەخۆشی درێژخایەنم لەگەڵە، هەر بۆیە هیچ دەسەڵاتێکم نییە و هیچ شک نابەم و داوا لە خێرخوازان ئەکەم فریام بکەون.
داواکاریی: دایە خاوەر، دەیوت، ئاو لەناو پلاکی کارەبای ماڵەکەمدایە، چەندین ساڵە بێ کەس و بێ حاڵم، خانووی خۆم نییە، خەڵک لە ڕای خوا لەم شوێنەدا جێگەی کردوومەتەوە و ژیانم پێکەوەنابوو، بەڵام لافاو ئەم ماڵەشی لێ تێکدام، هەر بۆیە تاکە هیوام هەوراز گوڵپییە و بەدەم هاوارمەوە بێت و خانوویەکم بۆ بکات، ئیتر هیچی ترم ناوێت، لە ڕێی خوا لەم تەنگانە و لەم قوڕە دەرم بکەن.
ئەمەش بزانە: ئەو ژنە کچێکی هەیە کە باوکی خۆی نەبینیوە، چونکە چەند مانگێک پاش ئەنفالکردنی باوکی لەدایک بووە، لەبەرئەوە بژێویی پەیداکاریان نییە و لەو خانووە وەکو خێر جێگەیان کراوەتەوە و کرێیەکی کەمی لێ وەردەگرن، خۆی دەڵیت: مانگی وا هەیە 50 هەزار بۆ 70 هەزار کرێ دەدەم و هەندێک جار لەبەرئەوەی ئەو پارەیەشم نییە خاوەن ماڵەکە کرێم لێ ناسەنێت.
باکگراوند: ناحیەی شۆڕش لە سەروەختی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئەنفال 1987 لەلایەن حیزبی بەعسەوە وەکو کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی زۆرەملێ بونیادنرا، دواتریش کەسوکاری ئەنفالکراوەکانیان تێدا نیشتەجێکرد، ئاستی گوزەران و ژیانی خەڵکەکەی لە دۆخێکی خراپدایە و پێویستیان بە زۆرترین هاوکاریی و بەدەمەوەبوون هەیە.
بۆ کۆمەککردن: ئاڤا میدیا کامپەینێکی گەورەی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری ڕاگەیاندووە.
خێرخوازان، سەرمایەداران، وەبەرهێنەران چین و توێژە جیاوازەکان، دەتوانن بە سێ ڕێگای جیاواز هاوکاریی بگەیەننە کامپینەکەی ئاڤا:
پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛
07701718885
07508035020
- ناردنی پارە لەڕێگەی کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

گەیاندنی هاوکاری بە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا لە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 42 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە




