ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بڕیاری لەسەر فرۆشتنی کاڵاکانی ئەمازۆن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا
- هەواڵ
- 18 کانوونی یەکەم

ئەو کاڵایەنەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەفرۆشرێن
ئاڤا نیوز
یەکێتیی زانایانی کوردستان لەبارەی شەرعی بوون یان نەبوونی فرۆشتنی کەلوپەلی ئەمازۆن لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فەتوای دا و دەڵێت، ئەگەر کەلوپەلەکان زانراو بن و ئاشکرا بن لەبەرچاوی فرۆشیار ئەوە دروستە، بەپێچەوانەشەوە دروست نییە و حەرامە.
وێنە گەورەکە: فرۆشتنی کەلوپەلی گەڕاوەی ئەمازۆن لە جۆرهكانی، ئهلیكترۆنی، میكس، پۆستهی گهڕاوەی (DHL) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لایڤی تیکتۆک بەشێوەی کۆ بووەتە دیاردە؛ بازرگانان و هاووڵاتیان پرسیاریان ئاراستەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان کردووە سەبارەت بە دروستی و ناردروستی مامەڵەکە لە چوارچێوەی شەریعەتی ئیسلام.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بڕیاری داوە ئەگەر کەلوپەلەکان زانراوبن و ئاشکرا بن لەبەرچاوی فرۆشیار ئەوە دروستە، بەڵام ئەگەر بازرگانان یان کەسانێک ئەم کارتۆنە کەلوپەلە بە ناڕوونی بفرۆشن بێ ئەوەی بزانرێت چی تێدایە و نرخی کەرەستەکان چەندە، بەبێ کردنەوەی کارتۆنەکە بفرۆشرێت، ئەوە دروست نییە و حەرامە.
لەلایەکی دیکە: عەبدوڵڵا شێرکاوەیی دەشڵێت، ئەگەر کڕیار و فرۆشیار لەسەر ئەوە ڕەزامەندیش بن کارتۆنەکە نەکرێتەوە و مامەڵەی پێوە بکەن، دروست نییە لەبەر ئەوەی دەبێت مامەڵەکردن لە ڕووی شەرعەوە دیار و ڕوون بێت و کەلوپەلەکە لەبەرچاو بێت، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) قەدەغەی کردووە مامەڵەی نادیار بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوبژیوانێک لە بەغدا یاریزانێک دەکوژێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوبژیوانێک لە بەغدا یاریزانێک دەکوژێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە ئیسلام ئاباد؛ 30 کەس کوژران






