زیاتر لە 11 تۆن بەرهەمی جووتیاران لە فێستیڤاڵی دهۆک ساغ کراونەتەوە

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 11 تۆن بەرهەمی جووتیاران لە فێستیڤاڵی دهۆک ساغ کراونەتەوە

بەرهەمی پەتاتەی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بۆ ماوەی دوو ڕۆژ فێستیڤاڵی پەتاتە لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو، 15 جووتیاری نموونەیی بەرهەمەکانیان نمایش کرد و جگە لە پەتاتە بەرهەمی دیکەش لە فێستیڤاڵەکە هەبوون.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 15-12-2025 بەبەشداری هەزاران کەس فێستیڤاڵی پەتاتە لەشاری دهۆک بەڕێوەچوو، بەو پێیەی دهۆک، لە بەرووبوومی پەتاتە یەکەم پارێزگایە لەسەر ئاستی عێراق، هەوڵەکانیش بۆ پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ جووتیاران لە چاندن و زیادکردنی بەرووبوومی پەتاتە و بە بازاڕکردنی بەردەوامە.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە ئاڤای گوت، "لەماوەی دوو ڕۆژی فێستیڤاڵەکە 50 کابینە بۆ 15 جووتیاری نموونەیی و 12 کۆمپانیای تایبەتمەند بە خزمەت و تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی پەتاتە تەرخانکرابوون، جووتیاران هەشت تۆن پەتاتەیان ساغکردەوە."

زانیاریی زیاتر: لە فێستیڤاڵەکە بەرهەمی دیکەش وەک هەنگوین، تەحین و بەرهەمی وشککراو نمایشکرابوون، سێ تۆن لەو بەرهەمانەش فرۆشراون، تێکڕا لەماوەی دوو ڕۆژ 11 تۆن بەرهەمی ناوخۆی جووتیاران ساغ کراونەتەوە.


باکگراوند: بەرووبوومی ئەمساڵی پەتاتە لە سنووری پارێزگای دهۆک، 588 هەزار تۆن بووە، لە ماوەی 11 مانگی یەکەمی ئەمساڵیش 197 هەزار و 817 هەزار تۆن لە دهۆکەوە ڕەوانەی باشوور و ناوەڕستی عێراق کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ