پەیامێکی نوێ لە پارتییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی کوردستان

شەیری بکە لە:

ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەباشی نازانین گفتوگۆی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەكانی حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵ، تێكەڵاو بكرێت. هاوكات داواش دەكات گرفتی بودجە و مووچەى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى هەمیشەیى چارەسەر بکرێت کە لەگەڵ سیستەمى فیدراڵیدا بگونجێت.

چیرۆكی سەرەكی: بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئامادەبوونى جێگرانى سەرۆک و ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى و بەرپرسى لقەکان، ئەمرۆ پێنجشەممە 18ـی کانوونى یەکەمى 2025، كۆبوونەوەی فراوانى خۆی ئەنجام دا و چەندین تەوەر لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كران.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: كۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕاگەیێنراوێكی لەسەر كۆبوونەوەكە بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، جێگەى داخە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە پەرلەمانى کوردستان کارابکرێتەوە و، سەرۆکى هەرێم هەڵبژێردرێت و کابینەى دەیەم پێکبهێنرێت. سەرەڕای ئەوەی گفتوگۆی نێوان پارتیمان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە، زۆریش هەوڵماندا ڕێککەوتنمان نەگاتە کاتى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بەڵام بە داخەوە یەکێتیى نیشتمانى بەهۆى لێکدانەوە و پێشبینى پێشوەختەى هەڵەیان بۆ دەرئەنجامى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، گفتوگۆکانیان بەبێ پاساو درێژکردەوە تا دواى کۆتاییهاتنى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق، هەرچەند لەوبارەوە ئاگادارکرابوونەوە کە هەلومەرجى پێش هەڵبژاردن و دواى هەڵبژاردن هەمان زەمینە و هەلومەرج نابن، بەڵام یەکێتيی نیشتمانى بریارى خۆى دابوو.

- پارتی دووپاتیشی دەكاتەوە، ئێستاش دەرگاى گفتوگۆمان بۆ ڕێککەوتن بە گوێرەى ئەنجامەکان و ئیستحقاقاتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کراوەیە و، دەبێت ڕێز لە دەنگ و متمانەى خەڵکى کوردستان بگیرێت، پارتی بەباشى نازانێت گفتوگۆى پرۆسەى پێکهێنانى کابینەکانى حکومەتى هەرێم و فیدراڵ تێکەڵاو بکرێت، پێویستە پرسى هەرێم چارەسەربکەین پاشان هەنگاوى پێویست و هاوبەش بنێین بۆ بەغدا.

- كۆمیتەی ناوەندیی پارتی داوا لە کاندیدە دەرچووەکان دەكات دڵسۆزانە نوێنەرایەتى ئێش و ئازار و داواکاریی و خواستەکانى هەموو خەڵکى کوردستان و عێراق بکەن و، هەموو تواناکانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکان و داڕشتنى یاساى گونجاو بۆ خزمەتى گەلانى عێراق و پڕۆسەى حوکمڕانییەکى باش لە وڵات و، ببنە چاوى هەمووان بەسەر کار و چالاکییەکانى حکومەتى فیدراڵ و دامەزراوەکانەوە.

- پارتی داوا دەكات هەنگاوی كردەیی بۆ جێبەجێکردنى ماددەى (١٤٠)ى دەستوور، دامەزراندنى ئەنجوومەنى فیدراڵى، دادگاى فیدراڵى بە گوێرەى کە لە دەستووردا هاتووە، یاساى نەوت و گاز بنرێن و، چارەسەى بودجە و مووچەى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى هەمیشەیى بکرێت کە لەگەڵ سیستەمى فیدراڵیدا بگونجێت، هەروەها کۆمەڵێک گرفت و بابەتى دیکە کە ماوەیەکى زۆرە بە چارەسەرنەکراوى و هەڵواسراوى ماونەتەوە چارەسەربکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش شاندێکى باڵاى پارتیمان دەستنیشان کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ