سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی خانوویەک پێشکەش بە خانەوادەیەکی لێقەوماوی چەمچەماڵ دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی چەند کەسێک لە چەمچەماڵ ڤیدیۆی ماڵێکی هەژاریان بۆ ئاڤا نارد، ژن و مێردێکی بەتەمەن داوا دەکەن ئاڤا بەسەریان بکاتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان خانوویەکی پێشکەشکردن و ئەمڕۆش ئەو خێزانە چوونە ناو خانووە نوێیەکەیان.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەمچەماڵ خێزانێکی هەژار لە خانوویەکی کۆندا دەژیان کە میراتی شەش برا و خوشکێکە، لەماوەی ڕابردوو لافاوەکەی چەمچەماڵ ماڵەکەیانی گرتەوە و ژیانییانی ئەوەندەی دیکە سەختتر کرد، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دوای ئەوەی لە ئاڤا بارودۆخی ژیانی ئەو خێزانەی بینی، بڕیاری دا خانوویەکیان بۆ دروستبکات بە پێداویستییەکانی ناوماڵیشەوە، ئەمڕۆش بە کەمتر لە 24 کاتژمێر ئەو خێزانە چوونە ناو ماڵە نوێییەکان دڵخۆشی خۆیان دەڕبری.
لێدوانی فەرمی: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوت دا چووە ئەو ماڵە، ژن و مێردەکە قسەیان بۆ ئاڤا کرد، مام بوەرهان گوتی: "کاک مەسرور چەمچەماڵی لە بیر نەکردووە، چەمچەماڵ بێ ناز بوو بەڵام سەرۆکوەزیران لە بیری نەکردین.
- لە خۆشیان نەخەوتووین، دەجار چوومەتە دەرەوە، سوپاسی ئاڤا دەکەین پەیامی ئێمەی بە سەرۆکوەزیران گەیاند، کاک مەسرور برای گەورەمانە، یاخوا سەربەخۆیی هەرێمیش ڕابگەیەنێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
6 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە



