
دیمەنی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت
ئاڤا نیوز
سبەی هەینی 19-12-2025 بۆ ماوەی یەک ڕۆژ هاتووچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دەوەستێت، ڕۆژی دووشەممە گەشتکردن ئاسایی دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی کارکردن لە ڕێگاوبانەکانی دەروازەی دەرەجیکی دیوی تورکیا، سبەی هەینی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ هەموو هاتن و چوونێک لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دەوەستێت، دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەروازەیەکی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیایە، شوێنی جوگرافیاکەی دەکەوێتە سنووری ناحییەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، هاووڵاتیان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە، سبەی هەینی 19-12-2025 بۆ ماوەی یەک ڕۆژ هاتووچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت _ دەرەجیک دەوەستێت، هەروەها بەوپێیەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لە وڵاتی تورکیا پشووە و لە دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت هاتن و چوون نییە، بۆیە ڕۆژی دووشەممە 22-12-2025 دەروازەکە بەڕووی گەشتیاراندا کراوە دەبێت و گەشتکردن ئاسایی دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
6 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە




