عومرەکارێکی کورد لە وڵاتی سعودییە کۆچی دوایی کرد

شەیری بکە لە:
عومرەکارێکی کورد لە وڵاتی سعودییە کۆچی دوایی کرد

وێنەی سەباح عەبدوڵڵا مەحموود

ئاڤا نیوز

عومرەکارێکی کورد لە سعودییە کۆچی دوایی کرد، بە گووتەی کەسوکارەکەی پێش ئەوەی ئەو گەشتە ئەنجام بدات گووتوویەتی: "حەزدەکەم لەو گەشتە بمرم و نەگەڕێمەوە".

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-12-2025 ‎عومرەکارێکی کورد بەناوی (سەباح عەبدوڵڵا مەحموود) ناسراو بە (عەبدوڵڵا بایەع)، لە وڵاتی سعودییە کۆچی دوایی کرد، دەبێتە سێزدە‌یه‌مین عومرەکاری کوردستان‌ کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیە کۆچی دوایی دەكات.

لێدوانی فەرمی: كاروان ستوونی، گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو عومرەکارەی کۆچی دوایی کردووە خەڵکی شاری هەولێرە‌، ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی 60 ساڵ‌ بووه‌، دوای تەواوکردنی عومرە، لەڕێگەی گەڕانەوەی لە نزیک شاری سکاکا تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت، بەهۆیەوە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد، گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان گووتیشی، بە بەردەوامی لەگەڵ کەسوکارەکەی هەماهەنگیمان هەبووە و ئاسانکاریشیان بۆ کراوە، هەموو ئامادەکارییەکمان نیشانداوە بۆ بەخاکسپاردنی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو عومرەکارە کوردەی کە لە سعوودیە کۆچی دوایی کردووە، بە گووتەی کەسوکارەکەی پێش ئەوەی گەشتی عومرە ئەنجام بدات گووتوویەتی: "حەزدەکەم لەو گەشتەی عومرە و شوێنە پیرۆزەکان بمرم و نەگەڕێمەوە". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ