مەرجی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دادەنرێت، هاوردەكردنی ماتۆڕسکیل قورس كراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی چەند ئۆتۆمبێلێکی هاوردەکراو
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی نوێ وەك مەرجەكانی سەلامەتی بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلی هاوردەكراو بۆ هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە. كاتی قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز لە مانگی یازدەوە كراوەتە مانگی نۆ، مەرجی هاوردەكردنی ماتۆڕسكیلیش قورس كراوە.
نووسراوی فەرمی: نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆ كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، بەپێی ڕێنمایی ژمارە 14ـی ساڵی 2025، ئاماژە بە كۆنووسی هاوبەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق، تایبەت بە یەكخستنی ڕێنمایی مەرجەكانی سەلامەتیی ئۆتۆمبێلی هاوردەكراو، لەمەودوا قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ساڵانەی ئۆتۆمبێل دوو مانگ پێش دەخرێت؛ واتە لەجیاتی 1-11ـەوە، لە 1-9ـەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی خوار سێ ساڵ، قەدەغە دەكرێن. هاوكات هاوردەكردنی ماتۆڕسكیلی دوو تایە و سێ تایە، تا چوار ساڵی داهاتوو قەدەغەیە، ماتۆڕی جۆری توك توكیش هاوردەكردنی بەهەموو جۆرێك قەدەغەیە.
مەرجە گشتییەكان بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل چەند هەموارێكی بەسەردا كراوە و ئێستا مەرجەكان بەمشێوەیەن:
٠ شانسی بڕاوە نەبێت.
٠ ژێرئاوکەوتوو و سووتاو نەبێت.
٠ بڕوانامەی (COC) هەبێت لەو وڵاتەی كە لێی هاوردە كراوە یاخود لە وڵاتی دروستكەری ئۆتۆمبێلەكە یاخود لەلایەن كۆمپانیاكانی كوالێتی كۆنترۆڵ لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.
٠ ئۆتۆمبێلی ساڵۆن، ستەیشن، بارهەڵگر (1 تۆن و 2 تۆن و 3 تۆن) و کرێ کە ژمارەی سەرنشینیان لە 25 سەرنشین كەمترە، پێویستە لانیكەم دوو "ئێرباگ"ـی هەبێت (كوشنی شوفێر و تەنیشت شوفێر) و مەرجە ئێرباگی نەتەقیبێت و کاریش بکات.
٠ ئامێری (ABS)ـی هەبێت و کار بکات.
٠ دەبێت ئەگزۆزی ئۆتۆمبێلەکە سندوقی (CATALYTIC CONVERTER)ـی تێدابێت بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە.
٠ سیستەمی (ABS) یاخود سیستمی برێكی هاوشێوەی هەبێت بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە (4) تۆن زیاتر و مەرجە کاریش بکات. بەڵام ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر لە (25) سەرنشین زیاتر و بارهەڵگر لە (4) تۆن زیاتر و کشتوکاڵی و بیناسازی مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.
٠ ئۆتۆمبێلی ستێرنی لای راست یان (محەوەر- ئەوانەی سوكانی لەلای ڕاستە) هاوردەکردنی قەدەغەیە و تۆمار ناکرێت.
٠ ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسی (ساڵۆن) سفر کیلۆمەتر هاوردە دەکرێت بە مەرجێک هەمان ڕەنگی ڕێگەپێدراو و کارپێکراو بێت لە کوردستان و بەپێی ڕێنمایی تۆمارکردنی تاکسی نوێ ژمارە (3)ـی ساڵی 2025 دەکرێت بە تاکسی.
٠ ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بۆ (پۆلیس و تاکسی) هاوردەکردنی قەدەغەیە و تۆمار ناکرێت.
٠ ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی تەواو کارەبایی و خانەی سووتەمەنی و هایبرێد لە پێدانی ڕەسمی گومرگی لە چوارچێوەی مۆدێلی رێگەپێدراو بەخشراون.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێكی دیكەی ڕێنماییە نوێیەكان، هاوردەكردنی ماتۆڕسكیلی دوو تایە و سێ تایە، تا چوار ساڵی داهاتوو قەدەغەیە، ماتۆڕی جۆری توك توكیش هاوردەكردنی بەهەموو جۆرێك قەدەغەیە.
دەربارەی كۆمپانیاكانی دیلیڤەری و پۆست، ئەوانەی لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن مۆڵەتی فەرمییان هەیە، دەتوانن ماتۆڕی دوو تایە و كارەبایی و مۆدێڵی ساڵ هاوردە بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
تۆم باراک ستایشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا سزا بەسەر چەند کەس و ڕێکخراوێکی سووریا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیکتۆک ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکات و لە ئەمریکا دەمێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
18 کانوونی یەکەم

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
تۆم باراک ستایشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا سزا بەسەر چەند کەس و ڕێکخراوێکی سووریا دەسەپێنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستی بەسەرداگیرا






