ئۆتۆمبێلی بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستی بەسەرداگیرا

شەیری بکە لە:
ئۆتۆمبێلی بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستی بەسەرداگیرا

دیمەنی ئۆتۆمبیل و تەرمەکە

ئاڤا نیوز

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کردووە، هێزە ئەمنییەکان ئۆتۆمبێلی بکوژی عەقید زەید عادل، ئەفسەرەکەی کەرکووک دۆزراوەتەوە و تەرمێکی تێدابووە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، چەند چەکدارێکی نەناسراو، لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا لە گەڕەکی عەرەفە دەستدڕێژی گولـلەیان لە عەقید زەید عادل جەرجیس، ئەفسەری پۆلیسی کەرکووک کرد و تیرۆریان کرد.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکووک ئاشکرای کردووە، هێزە ئەمنییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزییەوە کە لە تیرۆرکردنی ئەفسەر زەید عادل جەرجیس بەکارهاتووە لە کەرکووک، ئەمەش دوای کۆکردنەوەی وردی زانیاریی هەواڵگری و چاودێریکردن لەڕێگای کامێراکانەوە.

زانیاریی زیاتر: ئۆتۆمبێلەکە لەسەر ڕێگای ناحیەی تازە دۆزراوەتەوە، تەرمی کەسێکیشی تێدا بووە کە بەشدار بووە لە تیرۆرکردنی ئەفسەرەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: