لە کەلار سێ برا و ئامۆزایەک لەسەر کێشەی زەوی کوژران

شەیری بکە لە:
لە کەلار سێ برا و ئامۆزایەک لەسەر کێشەی زەوی کوژران

وێنەی سێ لە کوژراوەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لە گوندێکی قەزای کەلار لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروست دەبێت، بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون، سیانیان بران و یەکێکی دیکەیان ئامۆزای ئەو سێ برایەن.

چیرۆکی سەرەکی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی خاڵ بەگ لە گەرمیان لەسەر کێشەی زەوی و زار چوار کەس کوژراون و شەش کەسیش بریندارن، ئیستا تەرمەکان لە پزیشکی دادی کەلارن و بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارن و چارەسەر وەردەگرن.

لێدوانی فەرمی: د. ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە ئاڤای گوت، چوار تەرم هێنراونەتە پزیشکی دادی و حەوت برینداریش هێنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانیارییەکانی بەرهەم شەهاب پەیامنێری ئاڤا، سێ براو ئامۆزایەک لە گوندی خاڵ بەگ لە سنووری گەرمیان لەکاتی نانخواردندا بوون، چەند کەسێک کە خەڵکی گوندەکەی خۆیانن هێرش دەکەنە سەریان و بە دەستڕێژی گوللە سێ برا و ئامۆزایەکیان دەکوژن و یەکێکیشیان بە سەختی بریندار دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: