دەیان پەنابەری زیندانیكراوی كورد لە بەریتانیا هەڕەشەی دیپۆرتكردنەوەی زۆرەملێیان لەسەرە
- جیهان
- 19 کانوونی یەکەم

دیمەنی کۆچبەرێک و چەند پۆلیسێکی بەریتانی
ئاڤا نیوز
بەریتانیا بەنیازە دەیان پەنابەری كورد دیپۆرت بكاتەوە كە ئێستا لە دوو گرتووخانەی ئەو وڵاتە دەستبەسەر كراون، سكرتێری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقیش لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەكات، ڕەچاوی دۆخی مرۆیی ئەو پەنابەرانە بكرێت كە خۆیان بەناچاری كۆچیان بەرەو بەریتانیا كردووە، هەشیانە زیاتر لە 20 ساڵە لەو وڵاتە دەژی و ئێستا بەزۆر دەنێردرێتەوە عێراق.
چیرۆكی سەرەكی: نزیكەی 50 پەنابەری عێراقی كە زۆربەیان كوردن، ماوەیەكە لە دوو ناوەندی دەستبەسەركردنی پەنابەران لە نزیک فڕۆکەخانەی هێسرۆ (Heathrow) لە لەندەن زیندانی کراون، ئێستاش لەژێر پەردەی بەدەنگەوەهاتنی خۆبەخشانە هەوڵی دیپۆرتكردنەوەی بەزۆرەملێیان بەرەو عێراق دەدرێت، لەچوارچێوەی ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان هەردوو حكومەتی عێراق و بەریتانیا واژۆ كراوە بۆ ڕێگریكردن لە كۆچی نایاسایی و گەڕاندنەوەی كۆچبەرانی عێراقی لە بەریتانیا، هەر بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئەو کۆچبەرە عێراقیانەی بەشێوەی نایاسایی دەگەنە بەریتانیا دەستبەجێ دیپۆرت دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: دەشتی جەمال، سكرتێری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، نزیكەی 50 پەنابەر كە زۆربەیان كوردن، لە دوو گرتووخانەی نزیك فڕۆكەخانەی هێسرۆ لە لەندەن زیندانی كراون و بەگوێرەی ڕێككەوتنی نێوان بەغدا و لەندەن كە ئێستا چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەزۆرەملێ دەگەڕێندرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لەو پەنابەرە گیراوانە زیاتر لە 20 ساڵە لە بەریتانیا دەژین و خاوەنی ژن و منداڵن، تەنانەت پێشتر مافی نیشتەجێبوونی كاتییان هەبووە، بەڵام ئێستا مافی مانەوەیان بۆ نوێ ناكرێتەوە و پێیان ڕاگەیاندوون كە ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەكرێنەوە.
لەلایەكی دیكەوە: پەنابەرانی كورد لەنێو گرتووخانەكان یاداشتێكیان ئاراستەی ڕای گشتی كردووە لەڕێگەی فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عێراق، داوا دەكەن ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆژنامەنووسان و هەڵسوڕاوانی جەماوەری لە عێراق و کوردستان بەدەنگیانەوە بێن و مەترسی گەڕاندنەوەی زۆرەملێ لەسەر ئەو پەنابەرانەی ناو زیندانەكان نەهێڵن.
زانیاریی زیاتر: لە نامەکەدا داوا کراوە، لە ڕێگەی پەرلەمانتارە كوردەكانی پەرلەمانی عێراق و و هەر ڕێگە و ئامرازێكی دیكەی گونجاو، گوشار بخرێتە سەر حکومەتی عێراق، بەمەبەستی ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو ڕێککەوتنانەی کە ڕێگە بە گەڕاندنەوەی زۆرەملێیانە دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و حکومەتی سووریا کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت






