ڕاگەیێنراوی ئاڤا میدیا سەبارەت بە قۆناغی نوێی هاوکاری و نیشتەجێکردنی لێقەوماوان
- کوردستان
- 19 کانوونی یەکەم

کڕینی خانووی نوێ بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
هەڵمەتە مرۆییەکەی ئاڤا میدیا بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەری، دوای کۆکردنەوەی بڕە پارەیەک لەلایەن خێرخوازن و سەرمایەداران، پێ دەنێتە قۆناغی کڕینی خانووی نیشتەجێبوون و قەرەبووکردنەوەی خێرای ئەوانەی پێویستییان بە نۆژەنکردنەوەی شوێنی ژیانیانە.
وێنە گەورەکە: هەڵمەتەکەی ئاڤا کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، ئەنجامێکی بێوێنەی بەدەستهێنا، لە کۆکردنەوەی زیاتر لە دوو ملیار دینار و کۆکردنەوەی 50 بارهەڵگر پێداویستی بەپەلە بۆ هاونیشتمانییان.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تیمەکانی ئاڤا میدیا بەردەوام دەبن لە گەیاندنی هاوکاری بەمشێوەیە:
کڕینی خانوو: بۆ ئەو خێزانانەی بەهۆی کارەساتەکەوە خانووەکانیان بە کەڵکی ژیان نەماوە، خانوو دەکڕدرێت.
نۆژەنکردنەوە: ئەو ماڵانەی زیانیان بەرکەوتووە، بەپێی توانا دەتوانن پەیوەندی بە ئاڤاوە بکەن و لەلایەن تیمەکانمانەوە سەرلەنوێ نۆژەن دەکرێنەوە.
قەرەبووی کاسبکاران: هاوکارییەکان تەنیا بۆ ماڵان نییە، بەڵکو کاسبکارانی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ قەرەبوو کرانەوە؛ هەروەها تەکیە، شۆڕش و پیرەمەگروونیش دەگرێتەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم هەڵمەتە تەنیا دابەشکردنی هاوکاری کاتی نەبوو، بەڵکو ستراتیژییەکی درێژخایەنە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ژیانی لێقەوماوان. ئاڤا میدیا جەخت دەکاتەوە کە "تا کۆتا کەس قەرەبوو دەکرێتەوە، لە ناوچەکە دەمێنینەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات






