تۆم باراک ستایشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دەکات

شەیری بکە لە:
تۆم باراک ستایشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دەکات

تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

لە پەیامێکی نوێدا تۆم باراک خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەرامبەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی "یاسای قەیسەر" لەلایەن سەرۆک ترەمپ و کۆنگرێسی ئەمریکاوە. باراک پێیوایە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بووژانەوەی سووریا و داوای کرد هەمووان پێکەوە کار بکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە.

وێنە گەورەکە: دوای گۆڕانکارییە خێراکانی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە کۆتایی ساڵی 2024 ـدا، ئەمریکا بڕیاریدا یاسای قەیسەر هەڵبوەشێنێتەوە کە ئامانج لێی ئەوەیە ڕێگە خۆش بکرێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا و ڕێگریکردن لە داڕمانی تەواوەتی وڵاتەکە، تاوەکو حکومەتێکی نوێ و گشتگیر بتوانێت وڵاتەکە بەڕێوە ببات.

لێدوانی فەرمی: تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا لە پەیامەکەیدا سووریای چواندوە بە فەرشێکی دەستکردی دیمەشقی و دەڵێت، ئێستا کاتی چنینی فەرشی دیمەشقییە، داوەکان بریتین لە هەموو پێکهاتەکانی وەک سوننە، شیعە، کورد، دروز، عەلەوی و ڕەوەندی دەرەوە، کە بە ڕەنگە دێرین و ڕەسەنەکانیانەوە لە دەوری یەک کۆدەبنەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا وتی، تەنی فەرشەکە لە دراوسێیە ناوچەییەکان پێکدێت، کە هەرچەندە خاوەن بیروبۆچوونی جیاوازن، بەڵام هێزی ناوچەکە لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی دایە. بە تێپەڕبوونی کات، ئەم داوانە پێکەوە گرێی لێبوردەیی، خۆشگوزەرانی و لە سەرووی هەمووشیانەوە متمانە دروست دەکەن.

باکگراوند: یاسای قەیسەر لە ساڵی 2019 لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە پەسەند کرا و لە سەردەمی خولی یەکەمی ترەمپدا جێبەجێ کرا. ئەم یاسایە سزایەکی ئابووری تووند بوو کە حکومەتی سووریا و هەر لایەن و وڵاتێکی وەک ڕووسیا و ئێرانی دەکردە ئامانج کە هاوکاری حکومەتی بەشار ئەسەدیان دەکرد. ئامانجی یاساکە بڕینی سەرچاوە داراییەکانی دەسەڵاتی دیمەشق بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ