داوا دەکرێت ئاڵای کوردستان بخرێتەوە دەستی پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 19 کانوونی یەکەم

دیمەنی پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
كوردانی کەرکووک لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لە بەرپرسانی شارەكە دەكەن، ئاڵای كوردستان بدرێتەوە دەستی پەیكەری پێشمەرگە لە دەروازەی شارەكە، دووپاتیشی دەكەنەوە لە داواكارییەیان پاشگەز نابنەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە، كە هاوكات ڕۆژی ئاڵای كوردستان بوو، ژمارەیەك گەنجی شاری کەرکووک بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستانەوە، بەرەو پەیكەری پێشمەرگە بەڕێكەوتن، لەگەڵ گەیشتنیان، ژمارەیەكی زۆری هێزی تایبەت و دژەتیرۆر و سوپای عێراق، ڕەوانەی ئەو شوێنە كران و بڵاوەیان پێكرا، پاشان بە زەبری هێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كرد و ژمارەیەك گەنجی كوردیان دەستگیركرد كە دوای چەند كاتژمێرێك ئازاد كران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە هەشت ساڵە، بە دیاریكراوی دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر و دۆخی بەزۆر سەپێندراوی شاری کەرکووک، ئاڵای كوردستان لەدەستی پەیكەری پێشمەرگە لە دەروازەی شارەكە هێنرا خوارەوە و بەجێگەی ئەوە، ئاڵای عێراق خراوەتە دەستی.
پەیامی گەنجانی کەرکووک: عەبدولباست نەجمەددین، ڕێكخەری گردبوونەوەی ناڕەزایی لەبەردەم پەیكەری پێشمەرگە بە نوێنەرایەتیی خۆپیشاندەرانی کەرکووک لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لە پارێزگاری شارەكە و پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا دەكات هەڵوێست وەربگرن، بۆ ئەوەی ئاڵای كوردستان بخرێتەوە دەستی پەیكەری پێشمەرگە.
گەنجانی كوردی شارەكە ڕوونیشی دەكەنەوە، ئاڵای كوردستان و پێشمەرگە سیمبولی نەتەوەیی كوردن و ئەو داواكارییە مافێكی ڕەوای دەستوورییە، چیتر ناتوانین لەسەر پێشێلكردنی مافی نەتەوەییمان ئارام بگرین، بەو پێیەی "بینینی ڕۆژانەی ئاڵای عێراق بەدەستی پەیكەری پێشمەرگەوە بەتەواوی نیگەرانی كردووین و لەسەر ئەو هەڵوێست و داواكارییەمان پاشگەز نابینەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێرگز عەزیز موزیکی گۆرانی "پێی بڵێن"ی زیاد ئەسعەد نوێ دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دۆسیەی ئێران دەباتە لای ترەمپ
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکۆ فەرەج گۆرانییەکی نوێ بە ناوی "کوردستانەکەم" بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دۆسیەی ئێران دەباتە لای ترەمپ
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی سوورە لەسەر کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بڕیارێکی سەربەخۆی عێراقە






