چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە و کاندیدی سەرۆکوەزیرانی بۆ یەکلایینەکرایەوە

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە و کاندیدی سەرۆکوەزیرانی بۆ یەکلایینەکرایەوە

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی

ئاڤا نیوز

ئەمشەو جارێکی دیکە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانیان بۆ یەکلایینەکرایەوە، بەڵام ڕایانگەیاند، جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕیان بۆ هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەکەنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ شەو، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق کۆبوونەوە و تێیدا میکانیزمەکانی هەڵبژاردنی ئەو کەسایەتییەی کە پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتووی عێراق وەردەگرێت، تاوتوێ کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان شەوی دووشەممە کۆبوونەوە و ئاماژەیان بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا نامە و دەستپێشخەریی هێزەکانی ناو هاوپەیمانێتییەکە بە وردی تاوتوێکرا کە بە ئاڕاستەی بەپەلەکردن لە یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران لە وادەی دەستووری دیارییکراودا پێشکەش کرابوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕیان بۆ هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەکەنەوە، ئەویش بەگوێرەی پڕۆژەیەکی نیشتیمانی و ڕێکاری یاسایی ڕوون، ئەم هەنگاوەش بەجۆرێک دەبێت سەروەریی وڵات و ئاسایش و ئارامییەکەی بپارێزێت.

لەلایەکی دیکەوە: هەر لە کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، هاوپەیمانیی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، دەستپێشخەرییەکی پێشکەش بە  لایەنەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە سەبارەت بە پرسی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ