شاندی دانوستانکاری پارتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان سێ پرسی ستراتیژی تاوتوێ دەکات

شەیری بکە لە:
شاندی دانوستانکاری پارتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان سێ پرسی ستراتیژی تاوتوێ دەکات

سەردانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا

ئاڤا نیوز

شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدایە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی سیاسی لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی عێراق ئەنجام دەدات؛ بڕیارە شاندەکە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە لە پایتەخت بمێنێتەوە.

وێنە گەورەکە: تەنیا 6 ڕۆژ ماوە بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان. بۆ ئەم مەبەستە، گفتوگۆی لایەنەکان چڕ بووەتەوە و شاندی پارتی دەیەوێت لەم سەردانەدا گەرەنتی بۆ سێ پرسی سەرەکی و یەکلاکەرەوە بەدەستبهێنێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندی پارتی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە. بڕیارە لە وێستگەکانی داهاتوویاندا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆببنەوە.

ئەمەش بزانە: سێ تەوەرە سەرەکییەکەی گفتوگۆی شاندی پارتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بریتین لە:

پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵی (ئیتیحادی).

پەسندکردنی یاسای نەوت و گاز.

زامنکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیدا.

زانیاریی زیاتر:
شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی و ئەندامێتیی (فارس عیسا، نەوزاد هادی و د. ئومێد سەباح)ـە؛ بڕیارە سەردانەکانیان بەشێکی زۆری هێزە سیاسییە کاریگەرەکانی عێراق بگرێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ