لەمساڵدا نزیکەی 300 هەزار سەر ئاژەڵ هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون

شەیری بکە لە:
لەمساڵدا نزیکەی 300 هەزار سەر ئاژەڵ هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون

مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی هەولێر

ئاڤا نیوز

بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 292 هەزار سەر ئاژەڵ لە جۆرەکانی مەڕ و گوێرەکە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون.

وێنە گەورەکە: بازرگانانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهانەوە ئاژەڵ هاوردە دەکەن؛ بەشێکی ئەم ئاژەڵانە بۆ پڕۆژەکانی بەخێوکردن و بەرهەمهێنانی شیر بەکاردەهێنرێن، بەشێکی دیکەشیان لە ڕێگەی کوشتارگەکانەوە سەردەبڕدرێن و گۆشتەکەیان دەخرێتە بازاڕەوە.

لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 30-11-2025، بەپێی ئەو مۆڵەتانەی بە بازرگانان دراون، نزیکەی 300 هەزار سەر ئاژەڵ هاوردە کراون کە زۆرینەیان گوێرەکەی نێر بوون."

ژمارەکان وا دەڵێن: ئامارە وردەکانی هاوردەکردنی ئاژەڵ بەم شێوەیەیە:

212,575 گوێرەکەی نێر.

72,510 کاوڕ و مەڕ.

7,204 گوێرەکەی مێ و مانگا.

زانیاریی زیاتر: ئەو ئاژەڵانە لە وڵاتانی (ئۆرۆگوای، بەرازیل، ئەرمینیا، ئازەربایجان و وڵاتانی ئەوروپا)ـەوە هێنراون. مەرجی سەرەکیی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ هاوردەکردن ئەوەیە کە دەبێت ئەو وڵاتانە لە ڕووی تەندروستییەوە پاک بن و هیچ جۆرە نەخۆشییەکی گوازراوەی ئاژەڵانیان تێدا نەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ