بەهۆی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو لە هەولێر؛ زیاتر لە 600 بیر داخراون

شەیری بکە لە:
بەهۆی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو لە هەولێر؛ زیاتر لە 600 بیر داخراون

دیمەنی کارکردن لە وێستگەی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر

ئاڤا نیوز

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە و ئێستا پڕۆسەی بەستنەوەی هێڵە سەرەکییەکان بە گەڕەکەکانەوە لە قۆناغی کۆتاییدایە؛ بەهۆی ئەم پڕۆژەیەشەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 بیری ئاو لە ناو شاردا داخراون.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئێستا سەرجەم گەڕەکەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لێی سوودمەندن. پڕۆژەکە کێشەی کەمئاوی تاوەکو 30 ساڵی داهاتوو لە هەولێر چارەسەر دەکات و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پاراستنی سامانی ئاوی ژێرزەوی.

لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "پڕۆسەی بەستنەوەی هێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە گەڕەکەکانەوە 85%ی تەواو بووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت. بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە تاوەکو ئێستا 600 بیر داخراون و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی ئەو بیرانەی دادەخرێن زیاتر دەبێت."

لەلایەکی دیکەوە: ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: "پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە سوودێکی زۆری بۆ قوشتەپە، بێستانە و گوندەکان هەیە، بەڵام لەم ناوچانە بە هیچ جۆرێک بیرەکان داناخەین. بڕیارە لە ساڵی نوێوە ئەگەر پڕۆژەکە بە گوندەکانەوە ببەسترێتەوە، کارکردن لە 140 بیر ڕابگرین بەڵام دایانناخەین؛ چونکە لە کاتی شێڵووبوونی ئاو لە وەرزی زستاندا پێویستمان پێیان دەبێتەوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ