شاندی باڵای پارتی لە بەغدایە؛ پرسی سەرۆکی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکرێن

شەیری بکە لە:
شاندی باڵای پارتی لە بەغدایە؛ پرسی سەرۆکی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکرێن

کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق

ئاڤا نیوز

شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی سیاسی گەیشتنە بەغدا؛ بڕیارە دوو ڕۆژ لە پایتەخت بمێننەوە و لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق کۆببنەوە.

وێنە گەورەکە: ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە سەرۆککۆماری عێراق ڕۆژی 29ی ئەم مانگەی وەک وادەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگرەکەی دیاری کردووە. لایەنەکان و بەتایبەتی پێکهاتەی سوننە گفتوگۆکانیان چڕکردووەتەوە، پارتیش دەیەوێت لەم کۆبوونەوانەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پشکی کورد لە پۆستەکان یەکلا بکاتەوە.

زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی دانوستانکاری پارتی کۆبوونەوەکانیان دەستپێدەکەن. یەکەم وێستگەیان کۆبوونەوە دەبێت لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ چاویان بە محەممەد شیاع سوودانی و نووری مالیکی بکەوێت."

زانیاریی زیاتر: شاندەکە بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانییە و ئەندامانی بریتین لە (د. فوئاد حوسێن، د. ئومێد سەباح، نەوزاد هادی و فارس عیسا). جگە لە دانیشتنی پەرلەمان، پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چوارچێوەی کارەکانی حکومەتی داهاتوو تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانیان دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ