لەبری قەرزی کارەبا؛ 13 موڵکی شاسوار عەبدولواحید دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

شەیری بکە لە:
لەبری قەرزی کارەبا؛ 13 موڵکی شاسوار عەبدولواحید دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

ئاڤا نیوز

وادەی دیاریکراو بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی ئارەزووی کڕینی موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤییان هەیە کۆتایی هات، بڕیارە بەم زووانە 13 موڵکی ئەو کۆمپانیایە بە مەزادکردن بفرۆشرێن.

چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڕیاری داوە لەبڕی وەرگرتنەوەی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا، دەست بەسەر 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤیدا بگرێت کە خاوەندارێتییەکەی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەگەڕێتەوە. کۆمپانیاکە ماوەی 15 ساڵە پارەی کارەبای بە حکومەت نەداوە.

زانیاریی زیاتر: بڕی ئەو قەرزەی لە ئەستۆی کۆمپانیاکەیە، سێ ملیار و 580 ملیۆن و 710 هەزار دینارە. ئەو 13 موڵکەی بڕیارە بفرۆشرێن، دەکەونە کەرتی یەکی مەڵکەندی و ناوچەی دەباشان لە شاری سلێمانی.

ئەمەش بزانە: ئەمە دەبێتە دووەم جار کە موڵکەکانی کۆمپانیاکانی شاسوار عەبدولواحید (چاڤی و نالیا) دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە؛ پێشتر وەزارەتی دارایی لەبڕی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی، 60 موڵکی ئەو دوو کۆمپانیایەی فرۆشتووە.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ