ئیسرائیل کاتز: هەرگیز بە تەواوی لە کەرتی غەززە ناکشێینەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل کاتز: هەرگیز بە تەواوی لە کەرتی غەززە ناکشێینەوە

سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت کە وڵاتەکەی پلانی هەیە لە کات و شوێنی گونجاودا بنکەی نیشتەجێبوون لە باکووری کەرتی غەززە دروست بکات و هەرگیز بە تەواوی لە کەرتەکە ناکشێنەوە.

لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: "ئێمە هەرگیز لە تەواوی کەرتی غەززە ناکشێینەوە؛ بەڵکو بنکەی نیشتەجێبوون (کۆمەڵگەی جوولەکەنیشین) لە بەشی باکووری کەرتەکە دادەمەزرێنین و لە کات و شوێنی گونجاودا دەست بە دروستکردنیان دەکەین."

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە چۆنیەتیی جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە، بەندە بە کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی نێوان بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە میامی کۆببنەوە.

زانیاریی زیاتر: بنەماکانی قۆناغی داهاتووی ئاگربەستی غەززە، کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل و داماڵینی چەکی حەماس دەگرێتەوە، بەڵام لێدوانەکانی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاراستەیەکی جیاواز لە ڕێککەوتنی ئاگربەست پیشان دەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ