دەوڵەتی یاسا دەستپێشخەریی سوودانی لەبارەی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 23 کانوونی یەکەم

محەممەد شیاع سوودانی، و نووری مالیکی
ئاڤا نیوز
دەوڵەتی یاسا دەستپێشخەریی محەممەد شیاع سوودانی، لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی نوێ ڕەت دەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دژی نوێ کردنەوەی ویلایەتی سوودانین و سوورن لەسەر کاندیدکردنی نووری مالیکی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانییەکەی سوودانی دەسپێشخەرییەکی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران پێشنیاز کردووە، کە پشت بە تەوافوق و دیاریکردنی پێوەر بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکە دەبەستێت، گرنگترینیان شارەزایی جێبەجێکردن و قبووڵکراوی نیشتمانی بوو، لەگەڵ پێشنیارکردنی بژاردەیەکی جێگرەوە کە پشت بە "سەنگی هەڵبژاردن" دەبەستێت ئەگەر تەوافوق نەکرا، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی و یەکلاکردنەوەی دۆسیەی سەرۆکوەزیران لە چوارچێوەی کاتە دەستوورییەکاندا.
لێدوانی فەرمی: ئیبتیسام هیلالی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە میدیای عێراقی ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەیان دەستپێشخەریی سوودانی ڕەت دەکاتەوە، چونکە بە "هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی ویلایەتی دووەم"ی دادەنێن.
-سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە چەند هۆکارێک دژی نوێ کردنەوەی ویلایەتی سوودانین، لەوانەش "بڕیارە نادروستەکان و تێکچوونی دۆخی ئابووری."
لەهەمان کاتدا: هیلالی دووپاتی کردەوە "ئێمە لە دەوڵەتی یاسا سوورین لەسەر کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو،" کە "پشتیوانی و پشتگیری لایەنە کوردی و سوننەکانی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە."
هەنگاو داهاتوو: هیلالی گوتیشی "چوارچێوەی هەماهەنگی، کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دوای بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی یەکلا دەکاتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






