هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی دەستپێشخەرییەک سەبارەت بە پۆستی سەرۆکوەزیران دەخاتەڕوو
- عێراق
- 22 کانوونی یەکەم

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی بێ ئەوەی وردەکارییەکەی ئاشکرای بکات دەڵێت، دەستپێشخەرییەکی ئامادەکردووە بۆ لایەنەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بۆ پرسی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 40 ڕۆژ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان هێشتا هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی یەکلایی نەکردووەتەوە و ناکۆکی نێوان لایەنەکانی هاوپەیمانێتییەکە هەیە، هاوپەیمانێتییەکەی سوودانیش دەستپێشخەرییەکی ئامادەکردووە بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان و یەکلاییکردنەوە پرسەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە ڕاگەیێنراوێکدا، دەستپێشخەرییەکی سیاسی هەمەلایەنە ڕادەگەیێنێت بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی پۆستی سەرۆکوەزیران کە بەوتەی خۆی، دەستپێشخەرییەکە چارەسەری واقیعی پێشنیاز دەکات لەسەر بنەمای کۆدەنگی نیشتمانی و مەرجە دەستوورییەکان.
هاوپەیمانێتییەکە ڕایدەگەیێنێت، پرسەکە گەیشتووەتە بنبەست و ئەم دەستپێشخەرییە هەنگاوێکە بۆ بووژانەوەی دۆخەکە. ئاماژەی بەوەشکرد، وردەکارییەکانی لە کۆبوونەوەی داهاتووی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی دەخرێتەڕوو کە زەمینە بۆ لێکتێگەیشتنی سیاسی خۆش دەکات بەشێوەیەک ببێتە هۆی پێکهێنانی حکومەتێکی سەقامگیر کە توانای بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتووی هەبێت.
زانیاریی زیاتر: پێشتر، ئەبو میساق مەساری، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەتیکردبووەوە سوودانی یان نووری مالیکی پۆستی سەرۆکوەزیران وەربگرن و ئاماژەی بەوە کردبوو، "ئەگەری ئەوە هەیە کەسایەتییەکی نوێ (وەک کاندیدێکی سازان) لە ئەنجامی ڕێککەوتنی نێوان سەرکردەکان دەربکەوێت و ڕاگەیاندنی ناوەکەش لە کۆبوونەوەی داهاتووی چوارچێوەی هەماهەنگی نابێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






