لە هەولێر دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە هەولێر دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت

ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لە چوارچێوەی ئەو پلانەی بۆ دابەش کردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دیار کراوە، بڕیارە سبەی چوارشەممە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەرانی سەنتەری شاری هەولێر دابەش بکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی چوارشەممە تیروپشک بۆ دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دەکرێت و هەموو ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە پێشووتر شایستەی وەرگرتنی زەوی بوون و وەریاننەگرتووە و ئەو فەرمانبەرانە لە هەموو وەزارەتەکانن. 

 

-سەبارەت بە شوێنی ئەو زەوییانەی دابەش دەکرێن، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەڵێت: سەرجەمی ئەو زەوییانەی سبەی دابەش دەکرێن، لە ڕێگای نێوان هەولێر و دهۆک دەبن، نزیک لەو زەوییانەی پێشووتر دابەش کراون.

 

-گوتیشی هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن دوای سەری ساڵ کارەکانی تاپۆکردنی ئەو زەوییانە تەواو بکرێت و بەشی زۆری کارەکانیان تەواو کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ