نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان سوپاسی ئاڤا دەکات: کارێکی گەورەتان کرد و پشتیوانتانین
- هەواڵ
- 23 کانوونی یەکەم

دکتۆر محەممەد ئەلحەسان، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق
ئاڤا نیوز
نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕایگەیاند، هەڵمەتەکەی ئاڤا میدیا بۆ هاوکاری کردنی خەڵکی زیانبەرکەوتووی لافاوەکەی چەمچەماڵ نمونەیەکە بۆ کاری میدیایی ئەرێنیی، هاوکات ستایشی هەڵمەتەکە و کارەکانی دامەزراوەکە لە ماوەی ساڵێک و سێ مانگی تەمەنیدا دەکات کە گرنگی بە خەمەکانی خەڵک داوە.
چیرۆکی سەرەکی: دکتۆر محەممەد ئەلحەسان، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی گرووپی میدیایی ئاڤای لە شاری هەولێر کرد و بەشە جیاوازەکانی دامەزراوەکەی بەسەر کردەوە؛ لەبارەی هەڵمەتەکەی ئاڤا بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ و پێکهێنانی حکومەتی عێراق قسەی بۆ ئاڤا کرد.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەلحەسان ڕایگەیاند، لەم سەردانەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دیداری هەبووە و دیدارەکەشی بۆ ماڵئاوایی بووە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی لە عێراق و داخستنی نێردەکە لەسەر داوای حکومەتی عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق گوتی: هەڵمەتەکەی ئاڤا میدیا بۆ خەڵکی چەمچەماڵ نموونەی کاری میدیایە کە ڕۆڵێکی ئەرێنی دەبینێت لە پرسە گشتییەکاندا، "من پشتیوانوی کەرتی میدیایی دەکەم و پێم وایە بوونی میدیای ئازاد و سەربەخۆ پێویستە کە هەواڵی ئەرێنی بۆ خەڵک بگوازێتەوە، ئاڤاش تەمەنێکی کەمی هەیە و تەنیا ساڵێک و سێ مانگە دامەزراوە، داواتان لێدەکەم کار لەسەر ئەو پرسانە بکەن کە جێگەی گرنگی پێدانی خەڵکی کوردستان و عێراقن".
-هەڵمەتەکە ڕۆڵی ئەرێنیی میدیایە و داوا دەکەم ئەم ئەرکە فراوانتر بکرێت، ئێمەش لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەی ئاڤاوە دڵکراوانە بەشدار دەبین لە هاوکاریکردنی خەڵکی زیانبەرکەوتووی چەمچەماڵ، چونکە ئەوەی بەسەر خەڵکی ئەم ناوچەیە هات کارەساتێکی مرۆییە و ئەرکی ئێمەیە پشتیوانییان بکەین.
پێکهێنانی حکومەتی عێراق
نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق لەڕێگەی ئاڤاوە داوای لە سەرکردەکانی عێراق کرد لە ماوەی دەستوورییدا پێکهێنانی حکومەت تەواوبکەن و بۆ قۆناغی داهاتوو کەسانی شایستە دیاریی بکەن، دوای بەدەستهێنانی ئاسایش و ئارامیش، بۆ داهاتوو سەرنجیان بخەنەسەر کەرتەکانی گەشەپێدان و ئاوەدانی وڵات، بەهێزکردنی ئابووری و باشترکردنی دۆخی کۆمەڵایەتی، داواشی کرد لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا گرنگیدان بە کەرتەکانی وەک پەروەردە، ڕێگاباون، تەندروستی و تەکنەلۆجیا ئەرکی لەپێشینە بن.
کوردستان لەسەر نەخشەی گەشتیاریی جیهان
محەممەد ئەلحەسان وتی، هەموو ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق ناوچەی هەمەڕەنگ و سەرنجڕاکێشن بەجۆرێک هەر ناوچەیەک تایبەتمەندیی خۆی هەیە بەڵام لە ئاستی جیهاندا پێگەی شایستەی خۆیان پێنەدراوە و گەشتیارانی جیهان بەو ناوچانە ئاشنا نەکراون، بۆیەش ئێستا کە دۆخی ئاسایش باش بووە، کاتی ئەوەیە عێراق و کوردستان جێگەی خۆیان لەسەر نەخشەی گەشتیاریی و ئابووریی جیهاندا بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئوون کچەکەی وەک جێنشینی خۆی دیاری دەکات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی وادەیەک بۆ خاوێنکردنەوەی ڕووباری دیجلە دادەنێت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئوون کچەکەی وەک جێنشینی خۆی دیاری دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا بنکەی سەربازیی تەنەف لە ئەمریکییەکان وەردەگرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسعود پزیشکیان: مووچەكەم تەنیا هەزار دۆلارە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بۆ مانگی ڕەمەزان دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم کرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگی ڕەمەزاندا دەوامی فەرمانگەکان کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە






