ئەڵمانیا یەکەم هاووڵاتیی سووری لە دوای ساڵی 2011 دیپۆرت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا یەکەم هاووڵاتیی سووری لە دوای ساڵی 2011 دیپۆرت دەکاتەوە

چەند سوورییەک لە ئەڵمانیا

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لە ساڵی 2011ـەوە هاوڵاتییەکی ئەو وڵاتە دیپۆرت دەکاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەلێکساندەر دۆبرینت، وەزیری ناوخۆیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کۆچبەرێکی سووری کە پێشتر بە ئەنجامدانی تاوانێک لە ئەڵمانیا سزا درابوو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە دیپۆرتی دیمەشق کرایەوە.

 

ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: ئەو پیاوە سوورییە  بە تۆمەتی دزیی کردن سزای زیندانییکردنی بەسەردا سەپێنرابوو.

 

ئەمەش بزانە: حکومەتی ئەڵمانیا لە کاتی دەستبەکاربوونی فرێدریک مێرتز وەک ڕاوێژکاری وڵاتەکە لەوکاتەوە سیاسەتێکی تووندتری لەبارەی کۆچبەرانەوە پەیڕەو کردووە و دیپپۆرتکردنەوەی خەڵکی سزادراوی بۆ وڵاتەکەیان خێراترکردووە، لەوانەش بۆ سووریا و ئەفغانستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: