تەیف سامی: تا دەست بە دابەشکردنی مووچەی خۆمان نەکەین یەک دینار بۆ هەرێم نانێرم

شەیری بکە لە:
تەیف سامی: تا دەست بە دابەشکردنی مووچەی خۆمان نەکەین یەک دینار بۆ هەرێم نانێرم

ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت: تاوەکو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆیان نەکەن، ناتوانێت یەک دینار پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە، هەرچەندە زۆربەی میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە باسی ناردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی کوردستان کراوە و سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامی ڕاسپاردووە بینێرێت، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا لە کۆبوونەوەکەدا باسی مووچەی مانگی 10 نەکراوە.

 

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران قسەم لەگەڵ تەیف سامی کرد، پێم وت مووچەی کوردستان هی مانگی 10 یە و لە عێراق هی مانگی 12یە، بۆیە پێویستە زووتر بینێریت.


لە وەڵامدا تەیف سامی وتی: لەگەڵ عێراق نەبێت ناتوانم خەرجی بکەم، ئەویش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونکە لە عێراق هێشتا دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نەکراوە، کەی موچەی چەند وەزارەتێکی خۆمان دابەش کرد هی هەرێمیش دەنێرم.

 

ئەمەش بزانە: لەم پێنجشەممەیەوە تا یەکشەممەی دوای سەری ساڵ لە کوردستان پشووە، حکومەتی کوردستان ڕایگەیاندووە ئەگەر پارە بنێردرێت لە ڕۆژەکانی پشوو دابەش دەکرێت و کێشە دروست نابێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق  تەنها بڕگەیەکی پەیوەست بووە بە کوردستان: میزان موراجەعە، ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی کوردستان. لەبارەی مووچەکانی ساڵی داهاتووش جەخت کراوەتەوە دەبێت هەولێر و بەغدا بە ڕێککەوتنەکە پابەند بن. 

 

شەیری بکە لە: