ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەکانی ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 23 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی بڕگەیەکی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان کراوە، جەجت کراوەتەوە دەبێت هەولێر و بەغدا پابەند بن بە ڕێککەوتنی پێشوو بۆ بەردەوامبوونی ناردنی مووچە لە ساڵی داهاتوودا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە. بڕگەیەکی تایبەت بوو بە کوردستان: میزان موراجەعە - تەرازووی پێداچوونەوە، ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی کوردستان.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، بەکورتی گفتوگۆی لەسەر کراوە، سوودانی خۆی دەستی بە قسەکردن کردووە، پرسیاری کردووە ئایا ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا چۆن بەڕێوە دەچێت.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق وەڵامی داوەتەوە، وتوویەتی شاندی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، هەموو شتێک بە ڕێکوپێکی بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێک نییە.
سوودانیش وتوویەتی ئەو رێککەوتنەی پێشتر کراوە لەنێوان هەولێر و بەغدا (کە 31-12-2025 تەواو دەبێت) پێویستە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت تا بودجەی 2026 پەسەند دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا چەند بڕگەیەکە: هەناردەکردنی نەوت و فرۆشتنی لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆی عێراق، ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی، ناردنی لیستی مووچە و ڕاپۆرتی میزان مراجەعە لەلایەن حکومەتی کوردستان، لە بەرامبەردا بەغدا کۆتایی هەموو مانگێک مووچە بنێرێت.
خاڵی ئەرێنی: ئەگەر هەولێر و بەغدا هەردوو لایەن بە ڕێککەوتنەکە پابەند بن، ساڵی داهاتوو کێشە بۆ ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان دروست نابێت تا بودجەی ساڵی 2026 ئامادە و پەسەند دەکرێت، ئەوکاتیش بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت نەوەک تەنا مووچە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




