لە هەرێمی کوردستان شەش ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
لە هەرێمی کوردستان شەش ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا

پشووی سەری ساڵ

ئاڤا نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی خشتەی پشووەکانی سەری ساڵی ڕاگەیاند؛ پشووەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە 25-12-2025 دەستپێدەکات و تاوەکو 03-01-2026 بەردەوام دەبێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم لە ڕۆژی پێنجشەممە 25-12-2025 (بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە) دەستپێدەکات و تاوەکو ڕۆژی شەممە 03-01-2026 بەردەوام دەبێت.

زانیاریی زیاتر: دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە 04-01-2026 دەستپێدەکاتەوە.

- لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکاندا، دەوام بە شێوەی "ئێشکگری" دەبێت بۆ ئەوەی کارەکانی هاووڵاتییان ڕانەوەستن.

لەلایەکی دیکەوە: هەر لە ڕاگەیێنراوەکە داهاتووە، سەبارەت بە مووچە، ئەگەر لە ماوەی پشووەکاندا پارەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران بگات، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژانی پشووشدا بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ