یەکێتی: دەرگای گفتوگۆمان بۆ پێکهێنانی کابینەی 10 کراوەیە

شەیری بکە لە:
یەکێتی: دەرگای گفتوگۆمان بۆ پێکهێنانی کابینەی 10 کراوەیە

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

‎ئاڤا  نیوز

 

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، دەرگای گفتوگۆمان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەیە. لەبارەی  لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی فیدراڵیش جەخت دەکاتەوە کە " بەغدا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە. بۆ ئەو مەبەستەش، گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانی یەكێتی، بەردەوام دەبێت، لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا".

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەكتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە دەباشان كۆبووەوە، پرسی پێكهێنانی هەردوو کابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ كرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، جارێکی تر تەئیكد لەسەر پێویستی پێكهێنانی "حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزار و پەرۆش بۆ بەرژوەندییەكانی گەلەکەمان دەكاتەوە".

 

‎- كۆبوونەوەكە، پەیوەست بەپێكهێنانی حكومەتی هەرێم، سووربوونی یەكێتی لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی دادپەروەری خزمەتگوزاری نیشتمانیی نیشاندا؛ لەسەر ئەوبنەمایەش، یەکێتی دەرگای گفتوگۆی بنیاتنەرانەی کراوەیە.

 

لەلایەکی دیکە: لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی فیدراڵیش، لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیدا، تەئکید کرایەوە لەوەی "یەكێتی مەبەستییەتی لە بەغدادیش حكومەتێكی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی پێكبهێنرێت. کە تێیدا ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلەکەمان پارێزراوبێت و گوزارشت بکات لە خواستی هەموو پێکهاتەکانی وڵات".

 

- "ئەمەش لە سۆنگەی تێڕوانیی دروستیی یەکێتییەوەیە، کە بەغداد قوڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانە. بۆ ئەو مەبەستەش، گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بەردەوام دەبێت، لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ