جووتیارێکی کامیاران بە چاندنی زەعفەران هەلی کار بۆ 2500 کەس دەڕەخسێنێت

شەیری بکە لە:
جووتیارێکی کامیاران بە چاندنی زەعفەران هەلی کار بۆ 2500 کەس دەڕەخسێنێت

جووتیارە نمونەییەکەی کامیاران

ئاڤا نیوز

 

جووتیارێکی نموونەیی لە شاری کامیاران لە ڕۆژهەڵاتیی کوردستان، لەرێگەی چاندنی 200 هێکتار زەوی بە زەعفەران لە کامیاران و کرماشان، توانیویەتی هەلی کار بۆ 2500 هاووڵاتی دابین بکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەم پڕۆژە کشتوکاڵییە گەورەیە لەلایەن سەلاحەدینەوە خاوەندارێتی دەکرێت، بووەتە سەرچاوەی بژێوی بۆ سەدان خێزان لە ناوچەکەدا و بەرهەمەکەی دوای ئامادەکردن لە کارگەدا ڕەوانەی بازاڕەکان دەکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: بەرهەمی ئەمساڵی زەعفەران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو هێندە گران بووە، لەکاتێکدا پارساڵ کیلۆی بە 10 ملیۆن تمەن بووە، ئەمساڵ بۆ 20 ملیۆن تمەن بەرزبووەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆسەی بەرهەمهێنانی زەعفەران چەند قۆناغێکی وردی هەیە؛ سەرەتا گوڵە مۆرەکان دەچنرێنەوە و بۆ ماوەی ڕۆژێک هەوا لێیان دەدات، پاشان دابەشی سەر ماڵان دەکرێن بۆ ئەوەی سێ تاڵە زەردەکەی ناوی (کە پێی دەوترێت نگین) لێ بکرێتەوە.

 

ئەم کارە پێویستی بە دەستی کار هەیە، بەجۆرێک خێزانێکی هەشت کەسی لە بەیانی تا ئێوارە دەتوانن نزیکەی یەک کیلۆ زەعفەران پاک بکەنەوە، پێش ئەوەی بنێردرێتەوە بۆ کارگە بۆ وشککردنەوە و بەکارهێنانی وەک بەهارات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ