چاڵێنجی جلی کوردی لە ڕۆژ‌هەڵاتی کوردستان ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵێک کچی وەرزشوان چاڵێنجێکیان دەستپێکردووە و تا چەند ڕۆژێکی دیکە بەردەوام دەبێت، مەبەستی چاڵێنجەکە بایەخدانە بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی.

 

چیرۆکی سەرەکی: مەیسون حیسامی، ڕاهێنەری کاراتێ و ستافەکەی، لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە، لە زۆربەی شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات لە هۆڵە وەرزشییەکان هەڵمەتەکە دەستی پێکردووە، ئێستا نەک تەنها کچان، کوڕانیش چاڵێنجەکە دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: سۆزان عەباسی، ڕاهێنەری کاراتێ، لە شاری سەردەشت، قسەی بۆ ئاڤا کردووە، دەڵێت: ئێستا جلوبەرگی کوردی ڕەسەنایەتی جارانی نەماوە، لەم ڕێگایەوە هەوڵدەدەین دیسان گرنگی بە جلوبەرگی ڕەسەن بدەین، دەشڵێت، ئەم بابەتەمان لەگەڵ کاراتێ تێکەڵ کردووە، بۆ ئەوەی پیشانی بدەین پێشووتر خانمان بەهێز و خاون جلوبەرگی ڕەسەن و جوانتر بوون. 

 

هۆکارە زانراوەکان: ئامانجیان ئەوەیە بایەخ بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی بدەن و پێگەی ژنی کورد نیشان بدەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاڵنێنجەکە بە جۆرێکە، کچە وەرزشوانەکان لە هۆڵێکی وەرزش کۆدەبنەوە، یەکێک لە خانمەکان بە جوڵەی وەرزشی دێتە بەردەم کامێرا، دەست لەسەر کامێرا دەدات، دواتر دیمەنەکە دەگۆڕێت بۆ شوێنێکی دیکە، خانمەکان بە جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ