ئاڤای خەڵک؛ حەوزەکانی ماسی لە تەقتەق مەترسی بۆ سەر ژیانی هاونیشتمانیان دروست دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە قەزای تەقتەق، چەند حەوزێکی بەخێوکردنی ماسی بە شێوەی زیادەڕۆیی لە نزیک ڕێگا سەرەکییەکانی ئەو ناوچانە دروستکراوون و بوونەتە مەترسی بۆ شوفێران و هاووڵاتیان.
کێشەی سەرەکی: دانیشتووانی گوندەکانی ساتووقەڵا، کانی ڕەش، مخڕس و ژمارەیەک گوندی دیکە، لە ڕێگای ئاڤا داوا دەکەن، چارەسەری گرفتی حەوزەکانی ماسی ئەو ناوچانە بکرێت کە لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان درووستکراون، دەشڵێن، ئەو حەوزانە چەند مەترێک لە شەقامە سەرەکییەکان دوورن، هیچ بەربەستێکیش لە نێوان شەقامەکان و حەوزەکاندا نییە و بووتە مەترسی بۆ هاوڵاتیان.
بە وتەی دانیشتواننی ئەو گوندانە، ساڵانە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و خەڵکی گەشتیار دەکەونە ناو حەوزەکان، بەتایبەت لە کاتی شەودا، چونکە حەوزەکان چەند مەترێل لە شەقامە سەرەکییەکان نزیکە.
لێدوانی فەرمی: سەباح عوسمان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی تەقتەق بە ئاڤای راگەیاند، بەگوێرەی مەرج و ڕێنماییەکان دەبێت حەوزەکانی ماسی، لە ڕێگا لاوەکییەکان 150 مەتر و لە ڕێگا سەرەکییەکان 200 مەتر دوور بن، ئەگینا بە نایاسایی هەژمار دەکرێن.
ئەمەش بزانە: لە سنووری قەزای تەقتەق نزیکەی دوو هەزار حەوزی ماسی هەیە، بەشێکیان بەبێ هەبوونی مۆڵەت درووستکراون.
چارەسەر: ئاسۆ مستەفا، قایمقایمی قەزای تەقتەق، قسەی بۆ ئاڤا کرد و وتی: بەدواداچوون دەکەین، هەر حەوزێک بەپێی ڕێنماییەکان درووست نەکرابێت سزای دەدەین.
بە قسەی ئاسۆ مستەفا، لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی 30 کەسیان داوەتە دادگا، چونکە بە گوێرەی ڕێنماییەکان کاریان نەکردووە. دەشڵێت، لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین حەوزی ماسییان بە زیادەڕۆ درووست کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی تەقینی بوتڵێک غاز لە دهۆک دوو کەس بریندار بوون
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژانی پشوو نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگەکان کراوە دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی تەقینی بوتڵێک غاز لە دهۆک دوو کەس بریندار بوون
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژانی پشوو نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگەکان کراوە دەبن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەی سوپا سالاری لیبیا لە ئاسمانی تورکیا کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا





