چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاڤا: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران تەنیا چوار کەس کاندیدن
- هەواڵ
- 23 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کە بە نزیکەی 180 کورسییەوە خاوەنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراقن، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ڕێکارەکان و تایبەتمەندییەکانی ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکوەزیران ڕێککەوتوون، ئێستاش تەنیا سێ بۆ چوار کاندید بۆ ئەو پۆستە هەیە و لە ماوەی دەستووری دیاریکراودا یەکلایی دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: دوێنێ جارێکی دیکە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەرچەندە شیعەکان کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانیان بۆ یەکلایی نەکرایەوە، بەڵام ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە یەکلاییکردنەوەی ئەم پۆستەدا پەلە بکەن.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر عەبدولحوسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی وەتەنی و یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی فازڵ میروانی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئومێدەوارن و کاریش بۆ ئەوە دەکەن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکان و پێکهێنانی حکومەت لەماوەی دەستووری دیاریکراودا تەواو بکرێن، بۆ ئەم بابەتەش ڕێککەوتن هەیە و ئومێدەوارن پارتی و یەکێتیش بە یەک کاندیدی هاوبەش بێنە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
لەبارەی کاندیدی سەرۆکوەزیران و هەوڵەکانیش بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەم پۆستە لەناو شیعەکاندا، عەبدولحوسێن موسەوی وەڵامی پرسیارێکی دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤای لە بەغدا دایەوە و ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێکار و تایبەتمەندییەکانی بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران یەکلایی کردووەتەوە و لەسەر ئەم بابەتە هیچ کێشەیەکیان نییە، لەم کاتەشدا تەنیا سێ بۆ چوار کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






