هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق ڕاگیرا؛ نزیکەی 4500 مێگاوات کارەبا کەمی کرد
- هەواڵ
- 23 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخێکی لەناکاو هەناردەی غازی ئێران بۆ وڵات ڕاگیرا و لە ئەنجامدا نزیکەی 4500 مێگاوات کارەبا کەمی کرد، هەوڵەکانیش بۆ دۆزینەوەی وزەی جێگرەوە لە ناوخۆ بەردەوامن.
بۆچی گرنگە: ئێستا وەزارەتی کارەبای عێراق ڕۆژانە نزیکەی 26 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام پێداویستیی ڕاستەقینەی وڵاتەکە بۆ کارەبای بەردەوام 48 بۆ 55 هەزار مێگاواتە، لەو 26 هەزار مێگاوات کارەبایەی ئێستاش هەیە، دەوروبەری حەوت هەزار مێگاواتی بە غاز بەرهەم دەهێنرێت، ئەوەش مانای وایە غازی ئێران ڕۆڵێکی سەرەکی لە دابینکردنی لانیکەم یەک لەسەر چواری کۆی کارەبای عێراقدا دەبینێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، ئێران وەزارەتەکەیانی ئاگادارکردووەتەوە کە بەهۆی دۆخێکی لەناکاو هەناردەی غاز بۆ عێراق بە تەواوی ڕادەگیرێت، بەوهۆیەش 4000 بۆ 4500 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە، ئەوەش کاریگەری لەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دروست دەکات.
-وتیشی، وەزارەتی کارەبا هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت هەیە بۆ دۆزینەوەی وزەی جێگرەوە بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، تا ئەو کاتەی دووبارە هەناردەی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






