لە سنووری ڕاپەڕین؛ مین بە شوانێکدا تەقییەوە

شەیری بکە لە:
لە سنووری ڕاپەڕین؛ مین بە شوانێکدا تەقییەوە

مینێکی چێندراوی ڕژێمی پێشووی عێراق

ئاڤا نیوز 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە سنووری شاخەکانی ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی ڕاپەڕین، مینێکی چێندراو بە شوانێکدا تەقییەوە؛ بەو هۆیەوە شوانەکە بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

چیرۆکی سەرەکی: بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە دامێنی چیای شیشار لە ناحیەی بێتواتە، شوانێک کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە، مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و بە سەختی برینداری کردووە.

لێدوانی فەرمی: تەها محەممەد، گوتەبێژی تەندروستیی گشتیی ڕاپەڕین بە ئاڤای ڕاگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان گەیێنراوەتە نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانیە، کە ئاسەواری ساچمەی مین بە جەستەیەوە دیار بووە. گەنجەکە هەموو چارەسەرێکی پێویستی بۆ کراوە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە؛ باری تەندروستیی تا ڕادەیەک جێگیرە."

ئەمەش بزانە: ئەو گەنجەی بریندار بووە خێزاندارە و نیشتەجێی سنووری ناحیەی بێتواتەیە.

باکگراوند: ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە تەنیا 2 ڕۆژ لەمەوبەر لە سنووری گوندی گرتک لە قەزای پشدەر، مین بە مێگەلە بزنێکدا تەقییەوە و بووە هۆی مرداربوونی 16 سەر بزن. هێشتا بەشێک لە چیاکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە مینە چێندراوەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس پاک نەکراونەتەوە و مەترسیی بەردەوامیان بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ