مەسرور بارزانی: دەبێت حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان بێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد و لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە، 23-12-2025، لەگەڵ سەرمەد خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە، دۆخی گشتیی عێراق و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانمان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ کرد."
- لە دیدارەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێدا، پڕەنسیپەکانی هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان لەبەرچاو بگیرێن. هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت حکومەتی داهاتوو بێ جیاوازی خزمەتی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق و گشت پێکهاتەکان بکات.
باکگراوند: ڕێکارە یاساییەکانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە خولی نوێدا تەواو کراون؛ لایەنە سیاسییەکانی سوننە و شیعە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی و پێکهێنانی کابینەی نوێ، لە سەردانیکردنیان بۆ هەولێر بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پاکستان بە بەهای زیاتر لە 4 ملیار دۆلار چەک بە لیبیا دەفرۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
57 خولەک لەمەوپێش

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی چەمچەماڵ لەناو یاریگا: ئاڤا ئاڤا، هەوراز هەوراز
22 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پاکستان بە بەهای زیاتر لە 4 ملیار دۆلار چەک بە لیبیا دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق ڕاگیرا؛ نزیکەی 4500 مێگاوات کارەبا کەمی کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری ڕاپەڕین؛ مین بە شوانێکدا تەقییەوە






