نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر هاونیشتمانیان ئاگادار دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر هاونیشتمانیان ئاگادار دەکاتەوە

نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاریی هەولێر

ئاڤا نیوز


نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری بڕیارێکی نوێ لەبارەی هاوەڵانی نەخۆش دەردەکات و لەمەوبەدوا لەیەک هاوەڵ زیاتر ڕێگە پێدراو نییە لەگەڵ نەخۆش بمێنێتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: بۆ کەم  کردنەوەی جەنجاڵی لە نێو نەخۆشخانە و بەمەبەستی کارئاسانی بۆ پزیشکان بۆ ئەوەی بتوانن چارەسەری پێویست بۆ چارەخوازەکان بکەن، نەخۆشخانەی ڕزگاری بە بڕیارێک جەنجاڵی لە شوێنی خەواندنی نەخۆش کەم دەکاتەوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاریی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەدات، پێویستە هەر نەخۆشێک یەک هاوەڵی لەگەڵ بێت و زیاتر نابێت و قەدەغەیە، ئەو هاوەڵانەش باجێکی تایبەتیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی لەلایەن کارمەندانی پرسگە و هێزی ئەمنی نەخۆشخانە بناسرێنەوە."

 

ئەمەش بزانە: نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری، بە یەکێک لە نەخۆشخانە گەورەکانی کوردستان هەژمار دەکرێت، ساڵانە زیاتر لە 13 هەزار نەشتەرگەری لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام دەدرێت و پێشوازی لە سەدان هەزار نەخۆش دەکات و دەیان جۆر پشکنین و چارەسەری تەندروستی لەو نەخۆشخانەیە پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ