شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران بەڕێوەیە؛ بەفر لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەبارێت
- هەواڵ
- 24 کانوونی یەکەم

دیمەنی بەفربارین لە پێنجوێن
ئاڤا نیوز
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەگاتە هەرێمی کوردستان، لە ناوەڕاستی هەفتەش ئەگەری بەفربارین بە تێکەڵی لەگەڵ نمە باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە.
وێنە گەورەکە: لە دوێنێ سێشەممەوە، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە زۆربەی ناوچەکان لە شەوی ڕابردووەوە نمەباران دەبارێت، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان بەفر باریووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە 27-12-2025، تا ڕۆژی سێشەممە 30-12-2025، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین. دەشڵێت، ڕۆژی شەممە کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ئاماژە بەوەش کراوە، سەرەتای شەپۆلەکە بە بەفربارین و نمەباران لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەست پێ دەکات، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی دیکە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا گوتی: ئەم شەپۆلی بەفر و بارانبارینە بەهۆی کاریگەریی شەپۆلێکی دەریای سپی ناوەڕاستە کە گەیشتووەتە عێراق و هەرێمی کوردستان؛ کاریگەری شەپۆلەکە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت."
زانیاریی زیاتر: لەم شەپۆلەدا، ئاستی بارانبارین مامناوەندە و زۆرترین ماوەی دابارین دەکەوێتە (بەفر و باران) دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممە، ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ نزم بوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لە کاتی دابارین، ئەگەری بەفربارین بە تێکەڵی لەگەڵ نمەباران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە.
ئەمەش بزانە: کەشناسی هۆشداریش دەدات لە زیادبوونی خێرایی با لە ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە، هەندێ کات خێراییەکە دەگاتە سەرووی (40) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کە هەست بە سەرمایەکی زیاتر دەکرێت لەگەڵ نزمبوونەوەی نزمترین پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفری پلەی سیلیزی.
دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 30-12-2025، کاریگەریی شەپۆلەکە کۆتایی دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






