هادی عامری بۆ ئاڤا: ئەگەر چەکداماڵین بە بڕیاری دەرەکی بێت، ڕەتی دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی کۆبوونەوەی هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و شاندی پارتی
ئاڤا نیوز
هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر دەڵێت، حکومەتی نوێ هەمووان بەشداریی تێدا دەکەن و پێویستیشە هەمووان بەرپرسیارەتیی سەرخستنی ئەم حکومەتە لە ئەستۆ بگرن. دەشڵێت: بە چەکداماڵین بە بڕیاری بیانی و دەرەکی بێت؛ ڕەتی دەکەینەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدایە، دوێنێ هەشت کۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ لایەنەکانی عێراق هەبوو، ئەمڕۆش بەردەوام دەبن و بڕیارە سبەی پێنجشەممە کۆتایی بە سەردانەکەیان بهێنن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێشنیوەڕۆی شاندی پارتی لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە، بڕیارە دوای ئەوە سەردانی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی هەق بکرێت، هەر ئەمڕۆ زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی دیکەیان دەبێت."
ئەمەش بزانە: شاندی پارتی بەسەرۆکایەتیی فازڵ میرانی و ئەندامێتیی، فارس عیسا، نەوزاد هادی و د. ئومێد سەباح ـە، بۆ جێگیرکردنی سێ پرس گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان دەکەن، ئەوانیش پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵی، دەرکردنی یاسای نەوت و گاز و زامنکردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر بە ئاڤای ڕاگەیاند، تاوتوێی پرسی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کراوە کە بتوانێت کێشەکانی لە عێراق هەن چارەسەر بکات، بەڵام پەیوەست بە پرسی سەرۆکوەزیران بابەتێکی تایبەتە بە چوارچێوەی هەماهەنگی و لەمبارەیەوە ڕێکدەکەوین.
- حکومەتی نوێ هەمووان بەشداریی تێدا دەکەن و پێویستیشە هەمووان بەرپرسیارەتیی سەرخستنی ئەم حکومەتە لە ئەستۆ بگرن کە سەرکەوتنەکەی بۆ هەموو پێکهاتەکانە بە کورد، عەرەب، سوننە و شیعەکانەوە دەبێت.
- ئەوەی دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەگوترێت هەموو دەنگۆیە و ئێمە بەهیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین ئەمە ڕوو بدات. بەهەمان شێوە سەبارەت بە چەکدماڵین ڕەتی دەکەینەوە بە بڕیاری بیانی و دەرەکی بێت.
- چەکداماڵین بە بڕیاری حکومەت و گەلی عێراق دەکرێت. مەرجەعیەتی باڵا دووپاتی دەکاتەوە کە دەبێت چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەت بێت و ئێمەش لەگەڵ ئەوەین چەک تەنیا بە دەستی حکومەت بێت و ئێمەش مەرجی خۆمان لەمبارەیەوە هەبوو کە پرۆسەکە دوای کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاری ترەمپ بۆ بڵاوەپێکردنی هێز ڕەتدەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا وێستگەیەکی ئەتۆمی لەسەر مانگ جێگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاری ترەمپ بۆ بڵاوەپێکردنی هێز ڕەتدەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا وێستگەیەکی ئەتۆمی لەسەر مانگ جێگیر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی نوێ قەرەبووی خاوەن زەوییەکانی پشتێنەی سەوزایی هەولێر خەرج دەکرێت






