%30ـی ئەو گەنجانەی ڕاهێنانی پیشەییان بۆ کراوەتەوە، بوونەتە خاوەن کاری خۆیان

شەیری بکە لە:
%30ـی ئەو گەنجانەی ڕاهێنانی پیشەییان بۆ کراوەتەوە، بوونەتە خاوەن کاری خۆیان

کرێکارێک لە کاتی کارکردن

ئاڤا نیوز

 

لە شەش ساڵدا زیاتر لە 13 هەزار و 500 گەنج ڕاهێنانی پیشەییان پێکراوە، 30٪ـی ئەو گەنجانەش بوونەتە خاوەن کاری خۆیان.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سەنتەرەکانی ڕاهێنانی پیشەیی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خولی جۆراوجۆری ڕاهێنانی پیشەیی بۆ گەنجان دەکاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن ببنە خاوەن کاری خۆیان یان هەلی کاریان دەست بکەوێت.

 

لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: لە کابینەی نۆیەم 944 خولی ڕاهێنانی پیشەییمان کردووەتەوە، 13 هەزار و 599 گەنج بەشدارییان کردووە، حەوت هەزار و 41 ڕەگەزی مێ و شەش هەزار و 558 ڕەگەزی نێر، 30ـی ئەو گەنجانە بوونەتە خاوەن کاری خۆیان و هەلی کاریشیان بۆ کەسانی دیکە ڕەخساندووە.

 

-   خولەکانی ڕاهێنانی پیشەیی بەردەوام دەبن، هەڵسەنگاندن بۆ بازاڕی کار دەکەین و لەسەر بنەمای پێداویستیی جۆری خولەکان دیار دەکەین و ڕاهێنان بە گەنجان دەکەین.

 

زانیاریی زیاتر: پێشتر لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی، زاخۆ و سۆران سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی هەبووە، لە کابینەی نۆیەمیش لە هەڵەبجە، ڕاپەڕین، چەمچەماڵ، کەلار و کفری سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی کراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ