
یەکێک لە کێڵگە غازییەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
هۆکارەکانی وەستانی هەناردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت، کە بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنانی ناوخۆیی لە وەرزی زستاندا و هەندێک کێشەی تەکنیکی بووە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی کارەبای عێراق دوێنێ سێشەممە 2025-12-23، ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخێکی لەناکاو هەناردەی غازی ئێران بۆ وڵات ڕاگیرا و لە ئەنجامدا نزیکەی 4500 مێگاوات کارەبا کەمی کرد، هەوڵەکانیش بۆ دۆزینەوەی وزەی جێگرەوە لە ناوخۆ بەردەوامن.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی "میهر"ی نیمچە فەرمی لەبارەی وەستانی لەناکاو و کاتیی هەناردەی غاز بۆ عێراق نووسیوویەتی: "لە وەرزی زستاندا و بەهۆی سەرماوە، بەکارهێنانی گازی سرووشتی لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات".
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئێران بەرپرسانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی پێویستییان بە غازی سرووشتییە لە ناوخۆ، هەربۆیە هەناردەکردنی بۆ عێراق ڕاگرتووە.
لەهەمان کاتدا: ڕۆیتەرز، ئاماژەی بەوەداوە عێراق هیچ پلان و جێگرەوەیەکی بۆ غازی ئێرانی نییە و ناچارە لەبەرامبەر کەمبوونەوەی هاوردەی غاز لە ئێرانەوە پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییەکانی کەم بکاتەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئەحمەد مووسا، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، ڕایگەیاندووە، لایەنی ئێرانی بەهۆی بارودۆخێکی کتوپڕەوە ئاگاداریان کردوونەتەوە لە ڕاگرتنی هەناردەی غاز. ئەم دۆخە بووەتە هۆی لەکارکەوتنی بەشێک لە وێستگەکان و کەم بوونەوەی بڕی کارەبای بەردەست بۆ هاووڵاتییان، دەشڵێ: وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت دەستی کردووە بە بەکارهێنانی سووتەمەنی ناوخۆیی بۆ کارپێکردنی وێستگەکان، وەک ڕێکارێکی خێرا بۆ کەم کردنەوەی کاریگەرییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






