پلاندانانی عێراق: هەر تاکێک داهاتی مانگانەی لە 137 هەزار دینار زیاتر بێت هەژار نییە
- هەواڵ
- 24 کانوونی یەکەم

دیمەنی خێزانێک کە لە زبڵخانەکانی عێراق بژێویی ژیانیان دابین دەکەن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق چۆنییەتی هەژمار کردنی هێڵی هەژاری لە وڵاتدا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، هەر تاکێکی عێراق داهاتی مانگانەی لە 137 هەزار دینار زیاتر بێت هەژار نییە، بۆ خێزانیش ژمارەی ئەندامانی خێزانەکە لێکدانی 137 هەزار دینار دەکرێت، واتە بۆ نموونە خێزانێکی پێنج کەسی، ئەگەر داهاتی مانگانەی لە 700 هەزار دینار زیاتر بێت، بە خێزانێکی هەژار دانانرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق لە سێ ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی دابینکردنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ ملیۆنان کەس، لەڕێگەی پشتیوانیی بەشەخۆراکی مانگانە و خێزانە هەژارەکان لە بوارەکانی زانست و تەندروستیدا هەوڵیداوە ڕێژەی هەژاری کەم بکاتەوە، بەوتەی بەرپرسانی حکومەتیش بەهۆی ئەم ڕێکارانەوە ڕێژەی هەژاری لە عێراق، لە 23%ەوە بۆ 17.5% دابەزیووە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، هێڵی هەژاری لە وڵاتدا بۆ تاک بە مانگانە 137 هەزار دینار دانراوە و هەر کەسێک داهاتی لەو ڕێژەیە زیاتر بوو هەژار نییە، بۆ خێزانیش ئەم ژمارەیەک لێکدانی ئەندامانی خێزان دەکرێت، واتە بۆ نمونە خێزانێکی پێنج کەسی ئەگەر داهاتی مانگانەی لە 700 هەزار دینار زیاتر بوو، بە خێزانێکی هەژار دانانرێت.
وتیشی، ئەم پێوەرە بەگوێرەی پێداویستیی ڕۆژانەی ژیان لە خواردن، تەندروستی، پەروەردە و فێربوون و پێداویستییە بنەڕەتییەکانی دیکەی تاک دیاریی کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






