ئابڵوقەی سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب "تووندتر" دەکرێت

شەیری بکە لە:
ئابڵوقەی سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب "تووندتر" دەکرێت

دیمەنی چەند ڕۆژی ڕابردووی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب

ئاڤا نیوز

 

سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی حکومەتی سووریا لە حەلەب، بەڵام ئەمڕۆ هێزەکانی سەر بە دیمەشق "ئابڵوقەیەکی تووندیان لەسەر گەڕەکە کوردییەکانی شارەکە دانا و ڕێگەی هاتووچۆیان داخست".

 

وێنە گەورەکە: شەوی دووشەممە شەڕ و پێکدادانی تووند لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی حکومەتی سووریا لە دەورووبەری گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب لە باکووری سووریا ڕووی دا، لە ئەنجامیشدا لانیکەم 27 کەس بوونە کوژران و بریندار بوون.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژی سێشەممە بڵاوی کردەوە، هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا سەرجەم ڕێگاکانی هاتن بۆ گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی زۆرینە کوردنشینیان لە حەلەب داخستووە و ڕێگا نادەن خەڵک لە گەڕەکەکان بێنەدەر یان بچنەژوور.

 

ئاماژە بەوەش دەکەن، هێزەکانی سەر بە دیمەشق دیواری کۆنکرێتی بەدەوری گەڕەکە کوردییەکاندا دادەنێن، ئەوەش ئابڵوقەی سەر گەڕەکە کوردییەکان تووندتر دەکات و نەهامەتی خەڵکەکەش زیاتر دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ