نزیکەی سێ ملیۆن دۆنم زەوی لە هەرێمی کوردستان بە گەنم دادەچێنرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی جووتیارێک لە کاتی داچاندنی گەنم
ئاڤا نیوز
ڕووبەری داچاندنی گەنم لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت، وتەبێژی وەزارەتی کشتووکاڵ لەوبارەوە دەڵێت: "بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو نیو ملیۆن دۆنم زەوی زیاتر بە گەنم دادەچێنرێت."
لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت: بە ڕەچاوکردنی شەپۆلەکانی بارانبارین ئامادەکاریی بۆ وەرزی داچاندن لەلایەن جووتیاران و وەزارەتی کشتوکاڵەوە کراوە، ئەمساڵ ڕێژەی داچاندن بە گەنم زیاد دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: وتەبێژی وەزارەتی کشتوكاڵ ئەمانەشی گوت:
-ساڵی 2024، نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێنرا.
-ئەمساڵ بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە نزیکەی سێ ملیۆن دۆنم زەوی بە گەنم دادەچێنرێت.
-ساڵی 2024، بەهۆی کەمیی ڕێژەی بارانبارین زیانی زۆر بە جووتیاران گەیشت.
-پێشبینی دەکەین ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم باشتر بێت.
-زیاتر لە 75٪ی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەیمن.
-لە 4-1-2026 بۆ 15-2-2026، دەبێت جووتیاران ئەو فۆرمەی لە بەڕێوەبەرایەتییە کشتوکاڵیەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانە پڕی بکەنەوە، بۆئەوەی لە پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنم بێبەش نەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وتەبێژی وەزارەتی کشتوكاڵ گوتیشی: هەر جووتیارێک پێویستە ناوی تەواو، ڕووبەری زەویی بە گەنم داچێنراو و جۆری گەنمەکەی لە فۆرمەکەدا بنووسێت، ئەمە دەبێتە بنەمای دانوستان لەگەڵ وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانیی عێراق، ئەگەرنا گەنمەکانیان لێ وەرناگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاری ترەمپ بۆ بڵاوەپێکردنی هێز ڕەتدەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا وێستگەیەکی ئەتۆمی لەسەر مانگ جێگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاری ترەمپ بۆ بڵاوەپێکردنی هێز ڕەتدەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا وێستگەیەکی ئەتۆمی لەسەر مانگ جێگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هادی عامری بۆ ئاڤا: ئەگەر چەکداماڵین بە بڕیاری دەرەکی بێت، ڕەتی دەکەینەوە






